جەلال ساعیدپەناە خەڵاتی ئەنستیتۆی گۆتەی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك بەدەستهێنا
نێردراوە لەلایەن Serqela لە October 24 2013 15:35:29

كورتە فیلمی "ڕەش و سپی" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەناە خەڵاتی ئەنستیتۆی گۆتەی ئەڵمانی بۆ باشترین كورتە فیلم لە دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك بەدەستهێنا. كورتە فیلمی "ڕەش و سپی" نوێترین بەرهەمی سینەماكاری كورد جەلال ساعیدپەناە، لە یەكەمین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی كورتە فیلمەكانی دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك
هەوڵی درێژکراو

كورتە فیلمی "ڕەش و سپی" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەناە خەڵاتی ئەنستیتۆی گۆتەی ئەڵمانی بۆ باشترین كورتە فیلم لە دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك بەدەستهێنا.
كورتە فیلمی "ڕەش و سپی" نوێترین بەرهەمی سینەماكاری كورد جەلال ساعیدپەناە، لە یەكەمین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی كورتە فیلمەكانی دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك لە شاری دهۆك لە هەرێمی كوردستان نمایشكرا و لە لایەن ئەنستیتۆی گۆتەی ئەڵمانی خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی ئەم فیستیڤاڵە بە جەلال ساعیدپەناە دەرهێنەری سنەیی ئەم فیلمە چیرۆكییە بەخشرا.
ئەندامانی ئەنستیتۆی گۆتەی ئەڵمانی بە هۆی شارەزایی و لێهاتوویی دەرهێنەر و وێنەگرتنی چیرۆكێك كە چەندین لوێی بەپێز و دەوڵەمەندی لە خۆگرتووە، خەڵاتی ئەمساڵی خۆیان لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك بە كورتە فیلمی "ڕەش و سپی" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەناە بەخشی.
ئەم كورتە فیلمە لە لایەن كۆمپانیای سینەمایی "ستاك فیلمی سنە" بە بەرپرسیارییەنی هونەرمەندانی كورد سەتار چەمەنی گوڵ و ویدا ساڵحی لە ئاستی دنیادا بە شێوەی نێودەوڵەتیی بڵاودەكرێتەوە.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی كورتە فیلمەكانی دووەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك بریتی بوون لە: بەرهەمهێنەر سینەما خاتوو مارییانا بێرگمان سەرۆكی لێژنەی دادوەران لە ئەڵمانیا، وێنەگری كورد توورەج ئەسڵانی لە ئێران، دەرهێنەری كورد ڕێزان یێشیلباش لە توركیا، نووسەر و ڕخنەگری سینەما خاتوو ئالین تاسكییان لە توركیا و توێژەری سینەما هێنریك سوبوتكا لە ئەڵمانیا.
دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك بە نمایشی كۆمەڵێك فیلمی بڵندی سینەمایی، كورتە فیلمی چیرۆكی، دیكۆمێنتاری، ئەزموونی و ئەنیمەیشنی لە سینەماكارانی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لە أۆژانی 9 تا 16ی تشرینی یەكەم / ئۆكتۆبەری 2013 لە شاری دهۆك لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاری زیاتر:
http://duhokiff.com/rupel.php?id=282&z=en&cure=10&m=3

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی كورتە فیلمی "ڕەش و سپی".