بەڕێوەچوونی کێبەرکێیەک بۆ لاوان لە شاری کارلستاد
نێردراوە لەلایەن Serqela لە October 14 2013 17:21:04

ڕێکەوتی ١٣/١٠/٢٠١٣ یەکییەتی لاوانی شاری کارلستاد هەستا بە سازدانی کێبەرکێیەک بۆ لاوانی ئەو شارە.سەرەتا لە لایەن بەڕیوەبەرانی بەرنامە خووشکە (ئەژین پاڵانی) و کاک (حەکیم عەلیپووڕ) بەخێرهاتنی بەشداربوان کرا.دواتر خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان ڕاگیرا
هەوڵی درێژکراو

ڕێکەوتی ١٣/١٠/٢٠١٣ یەکییەتی لاوانی شاری کارلستاد هەستا بە سازدانی کێبەرکێیەک بۆ لاوانی ئەو شارە.سەرەتا لە لایەن بەڕیوەبەرانی بەرنامە خووشکە (ئەژین پاڵانی) و کاک (حەکیم عەلیپووڕ) بەخێرهاتنی بەشداربوان کرا.دواتر خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان ڕاگیرا.پاشان ٢ گرووپ لە بەشداربوان پێکهێنرا و دوای ٢ کاژێر لە پرسیار،گۆرانی و قسەی خۆش کێبەرکێ بەکۆتاهات.دواتر خەڵات پێشکەش بە سەر گرووپەکاندا دابەشکرا و ئەندامانی لاوانیش هیواخواز بوون لەو شێوە چالاکیانە زیاتر لە شاری کارلستاد ئەنجام بدرێت.

کومیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتی لاوانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کارلستاد.