فیلمی سینەمایی "سەبارەت بە 111 كچ" لە ئاكادیمیای فیلمی ئەمەریكا نمایشكرا
نێردراوە لەلایەن Serqela لە October 04 2013 18:56:28

سینەمایی "سەبارەت بە 111 كچ" لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە ئاكادیمیای فیلم پۆڕت تاونسێند لە وڵاتی ئەمەریكا نمایشكرا. فیلمی سینەمایی "سەبارەت بە 111 كچ" About 111 Girls لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماكارانی سنەیی ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا و بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی كوردستان ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەم / ئۆكتۆبەری 2013 لە دووەمین بەشی فیلمەكانی لەنزی فیلمی جیهانی
هەوڵی درێژکراو

سینەمایی "سەبارەت بە 111 كچ" لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە ئاكادیمیای فیلم پۆڕت تاونسێند لە وڵاتی ئەمەریكا نمایشكرا.
فیلمی سینەمایی "سەبارەت بە 111 كچ" About 111 Girls لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماكارانی سنەیی ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا و بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی كوردستان ڕۆژی 3ی تشرینی یەكەم / ئۆكتۆبەری 2013 لە دووەمین بەشی فیلمەكانی لەنزی فیلمی جیهانی Global Lens films لە ئاكادیمیای فیلم پۆڕت تاونسێند Port Townsend لە شاری واشنگتۆن لە وڵاتی ئەمەریكا نمایشكرا.
مافی بڵاوكردنەوەی ئەمەریكا و ئەورووپای فیلمی سینەمایی "سەبارەت بە 111 كچ" لە ئەستۆی ئێنتەیتیڤی فیلمی جیهانییە Global Film Intiative و لە شەوی تایبەتی نمایشكردنیدا ئەم ناوەندە كەلتوورییە ئەم فیلمە كوردییەی پێشكەش كرد.
فیلمی سینەمایی "سەبارەت بە 111 كچ" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی كوردستان لە دوو سانسی جیاوازدا كاتژمێر 30/7 و 30/9ی شەوی 9ی ئەیلوول / سێپتەمبەری 2013 لە ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی شەشەمین خولی خەڵاتی لەنزی فیلمی جیهانی Global Lens films لە كۆلێژی ناوەندی هونەرە جوانەكانی ئۆلین لە شاری لویستۆن لە ویلایەتی مین لە وڵاتی ئەمەریكا نمایشكرا.

بۆ زانیاری زیاتر:
Link