هەشتەمین فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەن پێشبڕكێی سیناریۆ سازدەكات
نێردراوە لەلایەن Serqela لە October 04 2013 18:53:32

هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا پێشبڕكێی سیناریۆ سازدەكات.
لەبەر ئەوەی سینەمای كوردی پێویستییەكی ژیاریی بە سیناریۆی بەپێز و باشداڕێژڕاو هەیە، فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەن هەڵدەستێت بە سازدانی پێشبڕكێیەك و لەو پێشبڕكێیەدا باشترین سیناریۆ بۆ چیرۆكە فیلمێك (فیچەر) سەبارەت بە بابەتێكی كوردی هەڵدەبژێردرێت. ئەم پێشبڕكێیە بەشێكە لە هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەن كە لە 15 تا 24ی مانگی یانزدە (نۆڤەمبەر)ی ئەمساڵدا سازدەكرێت. سیناریۆی براوە
هەوڵی درێژکراو

هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا پێشبڕكێی سیناریۆ سازدەكات.
لەبەر ئەوەی سینەمای كوردی پێویستییەكی ژیاریی بە سیناریۆی بەپێز و باشداڕێژڕاو هەیە، فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەن هەڵدەستێت بە سازدانی پێشبڕكێیەك و لەو پێشبڕكێیەدا باشترین سیناریۆ بۆ چیرۆكە فیلمێك (فیچەر) سەبارەت بە بابەتێكی كوردی هەڵدەبژێردرێت. ئەم پێشبڕكێیە بەشێكە لە هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەن كە لە 15 تا 24ی مانگی یانزدە (نۆڤەمبەر)ی ئەمساڵدا سازدەكرێت. سیناریۆی براوە بڕی 5000 دۆلار وەك خەڵات وەردەگرێت. زانكۆی كوردستان لە هەولێر سپۆنسەری ئەم خەڵاتەیە.

پێشبڕكێیەكە كراوەیە بۆ هەموو كەس، بە پێی ئەم هەلومەرجانەی خوارەوە:
1ـ دەبێت بەشداربوو گێڕانەوەیەكی كورتی چیرۆكی فیلمەكە و شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ بابەتەكەی (Treatment) بنێرێت، كە لە نێوان 1000 بۆ 1500 وشەدا بێت؛ (واتە نزیكەی 3 تا 4 لاپەڕەی 4A)، بەڵام نابێت لەوە زیاتربێت.
2ـ دەبێت بەشداربوو كورتەیەك سەبارەت بە سیناریۆكە (Synopsis) بنێرێت كە لە 150 وشە زیاتر نەبێت.
3ـ دەشێت ئەم دوو نووسینە بە زمانی ئینگلیزی یان كوردی (كرمانجی یان سۆرانی) بنێردرێن. هیچ بەشدارییەك بە زمانی تر پەسەند ناكرێت.
4ـ دەبێت سیناریۆكە دەربارەی بابەتێكی كوردی بێت.
5ـ دەبێت لە شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ بابەتەكەدا، چیرۆكی فیلمەكە باسبكرێت و (Plot) واتە پیلان و نەخشە و هێڵی چیرۆكەكە دیاریبكرێت و كاراكتەرە سەرەكییەكانیش دەستنیشان بكرێن.
6ـ دەبێت لە شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ بابەتەكەدا ئەوەش دەستنیشان بكرێت كە ئایا بابەتەكە بیرۆكەی خودی بەشداربووە یان وەرگیراوە؟ ئەگەر وەرگیراو بێت، ئەوا دەبێت ئاماژە بە سەرچاوە سەرەكییەكە بكرێت و ئەوەش دیاریبكرێت كە ئایا ڕەزامەندی لە خاوەنی بابەت و بیرۆكەكە وەرگیراوە یان نا؟
7ـ لە هەر بەشداربوویەك تەنها بیرۆكەی یەك سیناریۆ پەسەنددەكرێت. ناردنی زیاتر لە یەكێك دەبێتە هۆی ڕەتكردنەوەی بەشداربوونەكە.
بۆ بەشەداربوون، تكایە ئەم دوو نووسینەی لە سەرەوە داواكراون بنێرە بۆ ئەم ئیمەیلە: screenplay@lkff.co.uk
بۆ زانیاری زیاتر، دەتوانیت سەردانی ماڵپەڕی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەن بكەیت، بەم ناونیشانە: www.lkff.co.uk
تكایە هاوشانی بەشداربوونەكەت (سی ڤی)یەكیش بنێرە. ئەمە تەنها بۆ ئەرشیڤی فیستیڤاڵەكەیە و ناخرێتە بەرچاوی لێژنەی هەڵبژاردن كە سیناریۆكانیان بە بێ ناو دەخرێتە بەردەم.
دوا كات بۆ بەشداربوون و ناردنی (Treatment) و كورتەیەك سەبارەت بە سیناریۆكە (Synopsis):
یەكشەمە 20/10/2013، كات 12ی شەو بە كاتی گرینیچ.

بەڕێوەبەڕایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی هەشتەمین فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەن.