له‌نجه‌ له‌ سلێمانی گوڵبژێری ئاوازه‌كانی كرد
نێردراوە لەلایەن Serqela لە September 30 2013 22:25:35

له‌ ئێواره‌ی حه‌وته‌مین رۆژی پایزدا، به‌رواری 27-9-2013، هونه‌رمه‌ند له‌نجه‌، شاری سلێمانی پڕكرد له‌ گۆرانی و ئاوازی ره‌سه‌ن. له‌ ژێر ناونیشانی "گوڵبژێری ئاوازه‌كان" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، به‌ هاوكاری گروپی موزیكی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لور، له‌ هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی، كۆنسێرتێكی گۆرانی و میوزیكی بۆ هونه‌رمه‌ند له‌نجه‌ سازكرد.
هەوڵی درێژکراو

له‌نجه‌ له‌ سلێمانی گوڵبژێری ئاوازه‌كان كرد
ئــاری مستەفـــا
له‌ ئێواره‌ی حه‌وته‌مین رۆژی پایزدا، به‌رواری 27-9-2013، هونه‌رمه‌ند له‌نجه‌، شاری سلێمانی پڕكرد له‌ گۆرانی و ئاوازی ره‌سه‌ن. له‌ ژێر ناونیشانی "گوڵبژێری ئاوازه‌كان" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، به‌ هاوكاری گروپی موزیكی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لور، له‌ هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی، كۆنسێرتێكی گۆرانی و میوزیكی بۆ هونه‌رمه‌ند له‌نجه‌ سازكرد.
له‌و ئێواره‌ كۆنسێرته‌دا له‌نجه‌، به‌ گۆرانی (پایزی نوێ، واده‌ی به‌هار، هه‌واری خاڵی، دڵه‌كه‌م، زاڵم، باڵاگه‌ردان، یادی به‌خێر، زوڵف) ئاماده‌بوانی كۆنسێرته‌كه‌ی برده‌وه‌ لای دنیای گۆرانی و میوزیكی ره‌سه‌ن.