بە وێنە کوردێک بەشداری کرد لە درامای شاژنی جانسیدا
نێردراوە لەلایەن Serqela لە August 24 2013 12:18:57

گه‌نجێكی‌ خه‌ڵكی‌ سلێمانی به‌شداریی له‌ درامای شاژنی‌ جانسیدا كردوه‌و وه‌كو سه‌رباز رۆڵده‌بینێت، ئه‌م گه‌نجه‌ پێشتریش به‌شداریی چه‌ند فیلمێكی‌ تری هیندی كردوه‌.شاژنی‌ جانسی‌ درامایه‌كی‌ هندییه‌و ماوه‌یه‌كه‌ دۆبلاژی‌ كوردی‌ بۆكراوه‌و له‌كه‌ناڵی‌ كوردسات پێشكه‌شده‌كرێت.گه‌نجه‌كه‌ ناوی‌ رێباز ئاوات ئه‌حمه‌ده‌، سه‌باره‌ت به‌به‌شداریكردنی‌ له‌شاژنی‌ جانسیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌
هەوڵی درێژکراو

گه‌نجێكی‌ خه‌ڵكی‌ سلێمانی به‌شداریی له‌ درامای شاژنی‌ جانسیدا كردوه‌و وه‌كو سه‌رباز رۆڵده‌بینێت، ئه‌م گه‌نجه‌ پێشتریش به‌شداریی چه‌ند فیلمێكی‌ تری هیندی كردوه‌.شاژنی‌ جانسی‌ درامایه‌كی‌ هندییه‌و ماوه‌یه‌كه‌ دۆبلاژی‌ كوردی‌ بۆكراوه‌و له‌كه‌ناڵی‌ كوردسات پێشكه‌شده‌كرێت.
گه‌نجه‌كه‌ ناوی‌ رێباز ئاوات ئه‌حمه‌ده‌، سه‌باره‌ت به‌به‌شداریكردنی‌ له‌شاژنی‌ جانسیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ له‌ساڵی 2008 به‌مه‌به‌ستی خوێندنی باڵا چووه‌ته‌ هندستان، له‌وێ‌ له‌زانكۆی پونه‌- فێرگسۆن كۆلێژ له‌به‌شی بایۆته‌كنۆلۆژی وه‌رگیراوه‌، به‌لام له‌ماوه‌ی خوێندی له‌و وڵاته‌دا وه‌ك خولیایه‌كی هونه‌ریی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك سه‌لمان خان‌و ئه‌كشاری كۆمارو ئه‌شین‌و چه‌ند هه‌نه‌رمه‌ندێكی تردا به‌شداریی چه‌ند فیلمێكی هندیی كردووه‌.درامای‌ شاژنی‌ جانسی‌ كه‌ درامایه‌كه‌ باسی‌ مێژوویه‌كی دیاریكراوی‌ سه‌رده‌می داگیركردنی‌ هندستان ده‌كات له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌كانه‌وه‌ مانگی 12/2010 له‌شارێكی بچووك به‌ناوی كۆلاپور وێنه‌ی‌ ده‌گیرا.
رێباز به‌كوردستانی نوێی وتووه‌ "منیش له‌و درامایه‌دا به‌شدرایم كردوو رۆڵی‌ سه‌ربازێكم پێدرا".
هه‌روه‌ها وتی‌ "دوای‌ به‌شداریكردنیشم له‌و درامایه‌دا له‌شاری‌ پونه‌ بۆ ناساندنی كوردو كه‌لتوره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم به‌شداریی چه‌ند فێستیڤاڵێكمان كرد، له‌وانه‌ فێستیڤاڵێكی‌ كه‌لتوری بوو كه‌ زیاتر له‌35وڵات تێدا به‌شداربوون".
وتیشی‌ "ئێمه‌ش وه‌ك كورده‌كان له‌و فێستیڤاڵه‌دا به‌تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێ‌و خواردنی كوردی به‌شداریمان كرد، هه‌روه‌ها سروودی ئه‌ی ره‌قیب-یشمان وه‌ك سروودی نیشتمانی كوردستان پێشكه‌شكرد."
رێباز ئاوات ئه‌حمه‌د ساڵی 1984 له‌دایكبووه‌و دانیشتوی شاری سلێمانییه‌، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌ له‌بواری بایۆته‌كنۆلۆژی.