عەزیز وەیسی: گانگام ستایلی کوردی ئەڵێمەوە
نێردراوە لەلایەن Serqela لە July 30 2013 18:12:40

هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ عه‌زیزی‌ وه‌یسی‌ ٣٠%به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی‌ ته‌واو كردووه‌ كه‌ به‌وته‌ی‌ خۆی‌ گانگام ستایلی‌ كوردییه‌.هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ عه‌زیزی‌ وه‌یسی‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ "باس" وتی‌: "مژده‌ به‌ جه‌ماوره‌كه‌م ده‌ده‌م كه‌ به‌رهه‌مێكی‌ ناوازه‌ و زۆر جیاوازم له‌به‌رده‌ستدایه‌"عه‌زیزی‌ وه‌یسی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی‌ كارێكه‌ تائێستا له‌ناو میوزیك و گۆرانی‌ كوردیدا كه‌س خۆی‌ له‌ قه‌ره‌ی‌ نه‌داوه‌ و زۆر دڵی‌ پێی‌ خۆشه‌.
هەوڵی درێژکراو

هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ عه‌زیزی‌ وه‌یسی‌ ٣٠%به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی‌ ته‌واو كردووه‌ كه‌ به‌وته‌ی‌ خۆی‌ گانگام ستایلی‌ كوردییه‌.هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ عه‌زیزی‌ وه‌یسی‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ "باس" وتی‌: "مژده‌ به‌ جه‌ماوره‌كه‌م ده‌ده‌م كه‌ به‌رهه‌مێكی‌ ناوازه‌ و زۆر جیاوازم له‌به‌رده‌ستدایه‌".عه‌زیزی‌ وه‌یسی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ی‌ كارێكه‌ تائێستا له‌ناو میوزیك و گۆرانی‌ كوردیدا كه‌س خۆی‌ له‌ قه‌ره‌ی‌ نه‌داوه‌ و زۆر دڵی‌ پێی‌ خۆشه‌.
عه‌زیزی‌ وه‌یسی‌ وتی‌: "به‌رهه‌مێكی‌ ته‌واو مۆدێرنه‌ و ٣٠% كاره‌كانی‌ ته‌واوكراوه‌، سێ‌ جۆر دانسی‌ ئه‌وروپی‌ و ئێرانی‌ تێدایه‌".ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ‌ سێ‌ كچ و سێ‌ كوڕی‌ تارانی‌ كردووه‌ بۆ ئه‌و چه‌شنه‌ دانس و سه‌مایه‌ كه‌ گروپێكی‌ لێهاتوون و به‌شێوه‌ی‌ نهێنی‌ و ژێرزه‌مینی‌ كاری‌ بۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ سه‌باره‌ت به‌ گۆرانییه‌كه‌ی‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ گۆرانییه‌كی‌ كۆن و فۆلكلۆری‌ ناوچه‌ی‌ خۆیانه‌، به‌ڵام به‌ شێوازێكی‌ نوێ و مۆدێرن، وتیشی‌: "شتێكه‌ وه‌ك گانگام ستایلی‌ كۆری، گانگام ستایلی‌ كوردییه‌".
له‌و لێدوانه‌یدا عه‌زیزی‌ وه‌یسی‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ "ئیبراهیم تاتڵیساس به‌ برا گه‌وره‌ی‌ خۆم ده‌زانم و ماوه‌یه‌ك به‌ یه‌كه‌وه‌ كارمان كردووه‌ كه‌ خۆشترین ساته‌كانی‌ ژیانم بووه‌ و كاك ئیبراهیمم له‌ خۆم زیاتر خۆش ده‌وێت".