ئەكتەری ناوداری ئەمەریكی شارۆن ستۆن و بەهمەن قوبادی سەردانی هەڵەبجەیان كرد
نێردراوە لەلایەن Serqela لە July 15 2013 22:50:05

خانمە ئەكتەری ناوداری ئەمەریكی شارۆن ستۆن و سینەماكاری كورد بەهمەن قوبادی سەردانی شارەكانی هەڵەبجە و كەركووكیان كرد.ئەكتەری ناوداری ئەمەریكی خاتوو "شارۆن ستۆن" Sharon Stone بە هاوڕێیەتی لەگەڵ سینەماكاری بەئەزموونی كورد بەهمەن قوبادی سەردانی شارەكانی هەڵەبجە و كەركووكیان كرد و لە نزیكەوە زۆربەی شوێنەكانی ئەو دوو شارەی كوردستانیان بینی.
هەوڵی درێژکراو

خانمە ئەكتەری ناوداری ئەمەریكی شارۆن ستۆن و سینەماكاری كورد بەهمەن قوبادی سەردانی شارەكانی هەڵەبجە و كەركووكیان كرد.
ئەكتەری ناوداری ئەمەریكی خاتوو "شارۆن ستۆن" Sharon Stone بە هاوڕێیەتی لەگەڵ سینەماكاری بەئەزموونی كورد بەهمەن قوبادی سەردانی شارەكانی هەڵەبجە و كەركووكیان كرد و لە نزیكەوە زۆربەی شوێنەكانی ئەو دوو شارەی كوردستانیان بینی.
شارۆن ستۆن دوای بینینی هەڵەبجە و كەركووك، هەرێمی كوردستانی بەجێهێشت و ئێستاكە بەهمەن قوبادی سەرقاڵی پڕۆژەیەكی نوێیە كە لە شارەكانی بەغداد و نیۆیۆڕك و بەشێكیشی لە شاری هەڵەبجە وێنەدەگیرێت.
شارۆن ستۆن چەند ساڵ پێش ئێستا بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لە شاری تاران میوانی سینەماكاری كورد بەهمەن قوبادی بوو. ئەم دوو هونەرمەندە و هەروەها 6 كەسایەتی دیكە لێژنەی نێودەوڵەتی دژە مین پێكدێنن و تاكوو ئێستا لە چەندین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی دژە مین لە ئاستی دنیادا بەشداریان كردووە.
ئەم ڕۆژانە بەهمەن قوبادی لە شارەكانی بەغداد و نیۆیۆڕك سەرقاڵی بەڕێوەبردنی پڕۆژەكانییەتی.
شارۆن ستۆن ساڵی 2007 لە میانەی یەكەمین خولی فیستیڤاڵی سینەمای حەقیقەت "سینەما وێریتێ" Cinema Verite فیلمی "كیسەڵەكانیش دەفأن" لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی بە هۆگرانی سینەما ناساند و فیلمەكە بە ئامادەبوونی پاشا و بنەماڵەی سەلتەنەتی و ژمارەیەكی زۆر لە پەیامنێرانی دنیا لە مۆناكۆ لە فەڕەنسا نمایشكرا.
ستۆن سەبارەت بە فیلمی سینەمایی "كیسەڵەكانیش دەفڕن" گووتی: ئەم فیلمە زۆر جوان سازكراوە و لە دەرهێنەرێكی بلیمەت و بێ وێنەیە كە نە تەنیا یەكێك لە بەهێزترین فیلمەكانە لە بواری شەڕ و بێرەحمیدا، بەڵكوو نیشاندەری بەهرە دەروونییەكانە كە هەر مرۆڤێك لە كاتی شەڕ لە خۆیدا دەیبینێتەوە. ئەم فیلمە بنەما و پێكهاتەیەكی بەهێزی هەیە و ئەم فیلمە یەكێكە لە سەركەوتووترین و سەرسوورهێنەرترینی ئەو فیلمانەی كە لە ساڵانی دواییدا بینیومە.
شارۆن ستۆن ڕۆژی 10ی مارسی 1958 لە شاری میدویل پێنسیلوانیا لە ئەمەریكا لە دایك بووە، دووهەمین منداڵی بنەماڵەیە و برایەك لە خۆی گەورەتر و دوو خوشكی چكۆلەی هەیە. لە نەوەدەكاندا وەكوو قوتابییەكی خوڵقێنەر لە بواری نووسیندا لە زانكۆی ئێدینبۆڕۆی پێنسیلوانیا بوورسییەی وەرگرت و بە پلەیەكی زۆر باش دەرچوو.
سەرەتا وەكوو شاجوان سەركەوتنی بەدەستنەهێنا هەر بەم هۆیەوە بە شوێن هونەری مانكەنیدا ڕۆیی و بووە مانكەنی ڕیكلامی كۆمپانیای فۆڕدی ئەمەریكی كە بووە هۆی ئەوەی كە بۆ یەكەمین جار بچێتە پێش كامێڕا و لە نێوان خەڵكیدا بناسرێت.
ستۆن بۆ یەكەمین جار لە فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەكانی خۆش خەیاڵی"ـدا لە دەرهێنانی سینەماكاری ناوداری جیهان ۆودی ئالێن لە ساڵی 1980 ڕۆڵی بینی و لە دواییدا لە كۆمەڵێك فیلمی دیكە وەكوو ئەكتەر ڕۆڵی بینی.
ئەم ئەكتەرە زیاتر بە بۆنەی رۆڵ بینین لە فیلمی سینەمایی "غەریزەی سەرەكی" لە ساڵی 1992 لە دەرهێنانی مایكێڵ كیتۆن ناسراو و بووە یەكێك لە ئەستێرەكانی هۆلیڤوود.
شارۆن ستۆن تا ئێستا لە فیلم گەلی زۆر، هونەری خۆی نواندووە و لە فیستیڤاڵی جۆراوجۆر لە ئاستی دنیادا خەڵاتی گرینگ و بەنرخی بەدەستهێناوە.