ئەڤین ئاسۆ لەسەر وێنەیەکی خۆی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو ئەکاتەوە
نێردراوە لەلایەن Serqela لە July 09 2013 22:33:06

ئەڤین ئاسۆ پێشکەشکاری بەرنامەی (ئەڤین ژن و ژیانە) لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک.ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە دانانی هەندێک وێنەی خۆیەوە کە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە بە سەرپۆشەوە گیراوە و بڵاو کراوەتەوە سەردانی درێژەی بابەت بکە و ڕوونکردنەوەکە بخوێنەوە.

هەوڵی درێژکراو

ئاگادارییه‌ک بۆ هاورێیانم له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تم
به‌رێزان دوای گۆرینی وێنه‌کانی پرۆفایل و کۆڤه‌ری لاپه‌ره‌که‌م من وه‌ک ئه‌رکێکی ئاینی که‌ شانازی به‌ موسڵمان بوونی خۆم ده‌که‌م و وه‌ک رێزێک بۆ هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان هه‌ندێک کۆمێنت له‌سه‌ر وێنه‌کان ده‌نوسن که‌ راسته‌وخۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ له‌ لایه‌ن ئادمینه‌کانی په‌یج له‌ هاورییه‌تیم لاده‌به‌ن ، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بزانن که‌ هه‌ر وه‌ک هه‌مووان له‌ وڵاتێکی ئازاد و دیموکراسی و پێکه‌وه‌ ژیان ده‌ژین هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی چۆن هه‌مووان ئازادن منیش هه‌مان ئازادیم هه‌یه‌ بۆیه‌ داوا ده‌که‌م که‌س ده‌ست وه‌رنه‌داته‌ ژیانی تایبه‌تی من و به‌ر له‌وه‌ی که‌س پێشنیار و ئامۆژگاری من بکات له‌ نه‌فسی خۆی بپرسێته‌وه‌ دواتر که‌سانی تر ، رێزگرتنم و عیباده‌ته‌کانم له‌م مانگه‌ سوپاس بۆ خوا وه‌ک هه‌مو ساڵانی تر به‌رده‌وامه‌ و وه‌ک ده‌ڵێن (که‌س ناچیته‌ قه‌بری که‌س ) من خۆم وه‌ڵامی کارو کرده‌وه‌کانی خۆم ده‌ده‌مه‌وه‌ تکا ده‌که‌م له‌ نوسینه‌کانتان سه‌رنج بده‌ن وه‌ زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و هاورێیانه‌ ده‌که‌م که‌ به‌ کۆمێنته‌ جوانه‌کانیان هه‌میشه‌ هانی به‌رده‌وامیم ده‌ده‌ن ، ته‌نها بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی که‌ شتانێک ده‌نوسن ده‌یانه‌وێت من سارد بکه‌نه‌وه‌ ده‌بێت باش (ئه‌ڤین ئاسۆ )بناسن که‌ من وه‌ک کانیه‌کی هه‌میشه‌ هه‌ڵقوڵاوم نه‌ راده‌وه‌ستم و نه‌ ووشک ده‌که‌م هه‌ر ووشه‌یه‌ک له‌ ئاستی نزم ده‌نوسن ئه‌وه‌ پێناسه‌ی خودی خۆیانه‌ و هه‌بوونی هاورێیه‌تیم له‌گه‌ڵتان تێکه‌ڵ به‌و هاورێیانه‌ ناکه‌م که‌ هه‌میشه‌ ووشه‌ وپێناسی وا ده‌نوسن که‌ له‌ ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان زمانم راده‌وه‌ستێ و خۆم به‌ بچوکیان ده‌زانم ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی من له‌ هه‌ر دوانزه‌ مانگه‌که‌ی ساڵدا ده‌یکه‌م په‌یوه‌ندی به‌ خودی خۆم و خودای خۆم هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ مافی که‌س نیه‌ لێپرسینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بکا.
له‌گه‌ڵ رێزدا