"وەرزی كەركەدەن"ی بەهمەن قوبادی لە فیستیڤاڵی فیلمی بڕۆكسێل نمایشكرا
نێردراوە لەلایەن Serqela لە July 09 2013 19:08:09

فیلمی سینەمایی "وەرزی كەركەدەن" لە دەرهێنانی سینەماكاری ناوداری كورد بەهمەن قوبادی لە یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بڕۆكسێل نمایشكرا.
فیلمی سینەمایی "وەرزی كەركەدەن" Rhino Season لە دەرهێنانی سینەماكاری بەئەزموونی كورد بەهمەن قوبادی دوای بەدەستهێنانی شەش خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی بەشی سەرەكی شەستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سان سێباستییان لە وڵاتی ئیسپانیا، خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی شەشەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئیسكرین "ئاسیا پەسیفیك" (APSA) ناسراو بە "ئوسكاری ئاسیایی" لە وڵاتی ئوستوأاڵیا، خەڵاتی
هەوڵی درێژکراو

فیلمی سینەمایی "وەرزی كەركەدەن" لە دەرهێنانی سینەماكاری ناوداری كورد بەهمەن قوبادی لە یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بڕۆكسێل نمایشكرا.
فیلمی سینەمایی "وەرزی كەركەدەن" Rhino Season لە دەرهێنانی سینەماكاری بەئەزموونی كورد بەهمەن قوبادی دوای بەدەستهێنانی شەش خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی بەشی سەرەكی شەستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سان سێباستییان لە وڵاتی ئیسپانیا، خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی شەشەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئیسكرین "ئاسیا پەسیفیك" (APSA) ناسراو بە "ئوسكاری ئاسیایی" لە وڵاتی ئوستوأاڵیا، خەڵاتی باشترین وێنەگرتنی بیستەمین خولی فیستیڤاڵی پسپۆڕانەی وێنەگرانی سینەما بە ناونیشانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "پلووس كامێرائیمەیج" لە وڵاتی پۆڵەندا و هەروەها سێ خەڵاتی سەرەكی باشترین وێنەگرتن، باشترین دیزاینی بەرهەمی هونەری و دیمەنە دەستكردەكان لە حەوتەمین خولی خەڵاتەكانی ساڵانەی سینەمای ئاسیا لە وڵاتی هۆنگ كۆنگ، لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی كوردستان لە بەشی "پانۆڕامای" یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بڕۆكسێل لە وڵاتی بەلژیكا نمایشكرا.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بڕۆكسێل بە نمایشی كۆمەڵێك فیلم لە سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە ڕۆژانی 19 تا 26ی حوزەێران / یۆنیۆی 2013 لە شاری بڕۆكسێلی پێتەختی بەلژیكا بەڕێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "وەرزی كەركەدەن" كە لە لایەن كۆمپانیای "مژ فیلم" لە ئاستی دنیادا بڵاودەكرێتەوە تا ئێستا لە كۆمەڵێك فیستیڤاڵی گرینگ لە ئاستی جیهاندا نمایشكراوە، لەوانە: لە بەشی تایبەتی سی و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تۆرێنتۆ" لە وڵاتی كەنەدا، لە بەشی سەرەكی شەستەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سان سێباستییانی ئیسپانیا، لە 41مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی رۆتێردام لە وڵاتی هۆڵەندا، لە پەنجا و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تسالۆنیكی" یوونان، لە بەشی "سینەمای سەركەوتوو" لە 36مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی گۆتێنبێرگ لە وڵاتی سوید، لە 37مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی هۆنگ كۆنگ و حەوتەمین خولی خەڵاتەكانی ساڵانەی سینەمای ئاسیا، لە دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دوبلین لە وڵاتی ئیرلەندا، لە ڕێوەڕەسمی كۆتایی 13مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "فیلمەكس"ی ژاپۆن، لە بەشی پێشبڕكێی 49مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "شیكاگۆ" لە وڵاتی ئەمەریكا، لە بەشی تایبەتی 41مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سینەمای نوێ" لە وڵاتی كەنەدا، لە شەشەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئیسكرین "ئاسیا پەسیفیك" (APSA) ناسراو بە "ئوسكاری ئاسیایی" لە وڵاتی ئوستوأاڵیا، لە بیستەمین خولی فیستیڤاڵی پسپۆڕانەی وێنەگرانی سینەما بە ناونیشانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "پلووس كامێرائیمەیج" لە وڵاتی پۆڵەندا، لە بەشی دەرەوەی پێشبڕكێی 12مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مەغریب لە وڵاتی مەغریب، لە بەشی گاڵای حەڤدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی پووسان لە كۆریای باشوور، لە فیستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەكانی بۆستۆن لە شارەكانی بۆستۆن، هیۆستۆن و واشنگتۆن دی سی لە وڵاتی ئەمەریكا و چەندین فیستیڤاڵی دیكە.
كۆمپانیای "وایلد بانچ" wildbunch كە مافی بڵاوكردنەوەی جیهانی "وەرزی كەركەدەن"ی لە ئەستۆدایە، سەرەتا ئەم فیلمەی لە 86 سینەمای شارە جۆراوجۆرەكانی وڵاتی توركیا نمایشكرد و هەروەها هاوكات لەگەڵ جەژنی نەورۆز لە سینەماكانی هۆڵەندا چووە سەر پەردەی سینەماكان و بە پێی بەرنامەی ڕاگەیێندراوی ئەم كۆمپانیایە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەم فیلمە لە سینەماكانی وڵاتی نەرویجیش نمایش دەكرێت.
"وەرزی كەركەدەن" بە ڕۆڵ بینی ئەكتەری ناوداری سینەمای جیهان مۆنیكا بلووچی لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی بەهمەن قوبادی، لە بەشی تایبەتی نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كۆسمۆراما لە چەندین سانسی جیاوازدا لە سینەمای نۆڤای شاری ترۆندهایم لە وڵاتی نەرویج نمایشكرا.
نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كۆسمۆراما بە نمایشی بەرهەمی سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لەوانە: ئەرژەنتین، ئیسپانیا، بڕازیل، ئەمەریكا، دانیمارك، پۆلەندا، توركیا، ئیرلەندا، تایوان، كینیا، كۆریا، مەكزیك، كەنەدا، ژاپۆن، ئێران، تاجیكستان، سعوودیە، قەزاقستان، رووسیا، رۆمانیا، پێڕوو، نەرویج، فەڕەنسا و چەندین وڵاتی دیكە، لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی، بەشی تایبەت بە "سینەمای ئەمڕۆی ئێران"، لە رۆژانی 15 تا 21ی نیسان / ئەپرێلی 2013 لە چەندین هۆڵی سینەما نۆڤای شاری ترۆندهایم لە وڵاتی نەرویج بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاری زیاتر:
Link