June 08 2023 21:08:34
ڕێدۆزی
· ده‌ستپێك
· گۆرانی کوردی
· وێنه‌ی سه‌رقڵا
· ده‌رباره‌ی ئێمه‌
· پاشبنه‌ما بۆ مۆبایل
· سه‌رقڵا له‌ فه‌یسبووك
· پرۆگرامی وێنە چاککردن
· پرۆگرامەکانی دەنگ چاککردن
ڤیدیۆكانی سه‌رقڵا له‌ یوتوب‌

ئێمە لە Twitter

سەرقڵا (Like) بکە

به‌كارهێنه‌رانی سه‌رهێڵ
· میوانانی سه‌رهێڵ: 2

· ئه‌ندامانی سه‌رهێڵ: 0

· كۆی گشتیی ئه‌ندامان: 86
· نوێترین ئه‌ندام: rzgar
بابه‌ته‌كانت بنێره‌ بۆ سه‌رقڵا‌‌

ناوی ماڵپه‌ڕه‌كانی چات كردن






مەجید پاڵانی

تەلەفزیۆنە کوردیەکان











پرۆگرامەکانی دەنگ چاککردن

پرۆگرامەکانی وێنە چاککردن

ڕێكلام بكه‌ هه‌رزان‌‌

ماڵپەڕێک تایبەت بە ئایفۆن


"سنووری شكاو" خەڵاتی ئەلفی زێوی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەیروتی بەدەستهێنا

كورتە فیلمی "سنووری شكاو" لە دەرهێنانی كەیوان كەریمی خەڵاتی ئەلفی زێوی 13مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەیرووت لە وڵاتی لوبنانی بەدەستهێنا.
كورتە فیلمی دیكۆمێنتی "سنووری شكاو" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد كەیوان كەریمی لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبأكێی دیكۆمێنتاری كورتە فیلمی 13مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەیرووت لە وڵاتی لوبنان نمایشكرا و توانی خەڵاتی ئەلفی زێوی ئەم فیستیڤاڵە گرینگەی سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستبێنێت.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەیرووت كە یەكێكە لە باشترین فیستیڤاڵەكانی وڵاتانی عەڕەبی بە نمایشی كۆمەڵێك فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لە أۆژانی 2 تا 8ی تشرینی یەكەم / ئۆكتۆبەری 2013 لە شاری بەیرووتی پێتەختی وڵاتی لوبنان بەڕێوەچوو.

خەڵاتی ئەلفی زێوی فیستیڤاڵی فیلمی بەیرووت، نۆیەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی "سنووری شكاو" لە فیستیڤاڵە بیانییەكان دێتە ئەژمار. ئەم فیلمە تا ئێستا لە كۆمەڵێك فیستیڤاڵ لە جیهاندا نمایشكراوە، لەوانە: فیستیڤاڵی سینەما حەقیقەت لە ئێران، پێنجەمین جەژنی وێنەیی ساڵی ئێران، فیستیڤاڵی زانكۆی سوورەی تاران، فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لەندەن لە بەریتانیا، فیستیڤاڵی لاوانی كوردی واشنگتۆن لە ئەمەریكا، فیستیڤاڵی فیلمی "نۆرتۆن وەیڤ" لە ئیسلەندا، فیستیڤاڵی فیلمی "سووفیا" لە بوڵگاریا، فیستیڤاڵی فیلمی "تسالۆنیكی" لە یۆنان، فیستیڤاڵی فیلمی "ئۆرۆگۆئا" لە ئۆرۆگۆئا، 22مین فیستیڤاڵی فیلمی "میدیا وایو" لە هەنگاریا، فیستیڤاڵی فیلمە خوێندكاریی و ئاماتۆرییەكانی Sehsuchte لە ئەڵمانیا، فیستیڤاڵی فیلمی "ماگما" لە نیۆزلەندا، فیستیڤاڵی "توڵفە" لە ئیتاڵیا، فیستیڤاڵی فیلمی خوێندكاری "سەن پێتێرزبورگ" لە رووسیا، فیستیڤاڵی فیلمە خوێندكارییەكانی قوتابخانەی "فامۆ" لە چیك، فیستیڤاڵی فیلمی "مۆنتێری" لە مەكزیك، فیستیڤاڵی كورتە فیلمی بیلبائۆ لە فیستیڤاڵی كورتە فیلم و دیكۆمێتییەكانی بیلبائۆ زیبنی لە ئیسپانیا، فیستیڤاڵی فیلمە دیكۆمێنتارییەكانی "ئانتافاگۆستا" Antofagasta لە شیلی، كاندید بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی "ژینگەپارێزی و وزە" لە فیستیڤاڵی فیلمی "پۆنفرادا" Ponferradلە ئیسپانیا و چەندین فیستیڤاڵی دیكە.

ئەم فیلمە هەروەها هەشت خەڵاتی گرینگیشی بەدەستهێناوە، لەوانە: خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەرانی
یەكەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "توڵفە" لە ئیتاڵیا، خەڵاتی تایبەتی لێژنەی دادوەران و خەڵاتی باشترین فیلم لە ڕوانگەی بینەرانی 30مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "ماگما" لە نیۆزلەندا، خەڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "واگۆن" لە مەكزیك، خەڵاتی باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری فیستیڤاڵی قوتابیانی فیلمی "فیلۆفێست" filofestt لە ئیسلۆنی، خەڵاتی تایبەتی فیستیڤاڵی فیلمی مۆسترێمپ Mostremp لە ئیسپانیا، خەڵاتی تایبەتی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی كورتە فیلمی ئەزموونی "لایدێن" لە هۆڵەندا و خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی نێودەوڵەتیی فیستیڤاڵی فیلمی ئەمەریكای لاتین بە ناونیشانی "ئالبیۆفرا 2012".

هەروەها كورتە فیلمی چیرۆكی "ڕووداوەكانی ژن و شووی كرێكار" نوێترین بەرهەمی كەیوان كەریمی لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بە ئامادەبوونی ئەم سینەماكارە بانەییە لە بەشی پێشبڕكێی كورتە فیلمەكانی شەست و یەكەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سان سباستییەن لە ئیسپانیا نمایشكرا.

شەست و یەكەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سان سباستییەن لە 18 بەشی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لە ڕۆژانی 20 تا 28ی ئەیلوول / سێپتەمبەری 2013 لە شاری ساحیلی سان سباستییەن لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.beirutfilmfestival.org/winners.html

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی كورتە فیلمی "سنووری شكاو".
لێدوانەکان
هیچ لێدوانێک نەنووسراوە.
لێدوان بنووسە
تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ تا لێدوانێک بنووسیت.
هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندن ته‌نیا بۆ ئه‌ندامانه‌.

تكایه‌ خۆت تۆمار بكه‌ یان بچۆژووره‌وه‌ بۆ هەڵسەنگاندن.

هیچ هەڵسەنگاندنێک نەنێردراوە.
چوونه‌ژووره‌وه‌
ناوی بەکارهێنەر

تێپەڕەوشە



تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته‌ لێره‌ بكه‌ بۆ خۆ تۆماركردن.

تێپەڕەوشەت له‌ بیرچووه‌؟
ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت.
باشتر بینینی ماڵپەڕ

ئێمە لە Dailymation

کامێرەی سه‌رقڵا‌‌

هەواڵنێت

ڕادیۆ کوردیەکان







سه‌رقڵا له‌ فه‌یس بووكا‌‌

لینكی دۆستانی سه‌رقڵا














وێبداڕێژ‌‌

سه‌رقڵا به‌ وێنه‌ ببینه‌‌

هونەرمەندانی کوردستان

مه‌كۆكانی وێبچن‌‌

ببه‌ به‌ ئه‌ندام له‌ سه‌رقڵا.ئۆرگ‌‌

کاتی ناردن: 0.04 چرکە 1,382,890 سه‌ردانه‌ بێ نموونه‌كان