June 08 2023 19:46:11
ڕێدۆزی
· ده‌ستپێك
· گۆرانی کوردی
· وێنه‌ی سه‌رقڵا
· ده‌رباره‌ی ئێمه‌
· پاشبنه‌ما بۆ مۆبایل
· سه‌رقڵا له‌ فه‌یسبووك
· پرۆگرامی وێنە چاککردن
· پرۆگرامەکانی دەنگ چاککردن
ڤیدیۆكانی سه‌رقڵا له‌ یوتوب‌

ئێمە لە Twitter

سەرقڵا (Like) بکە

به‌كارهێنه‌رانی سه‌رهێڵ
· میوانانی سه‌رهێڵ: 1

· ئه‌ندامانی سه‌رهێڵ: 0

· كۆی گشتیی ئه‌ندامان: 86
· نوێترین ئه‌ندام: rzgar
بابه‌ته‌كانت بنێره‌ بۆ سه‌رقڵا‌‌

ناوی ماڵپه‌ڕه‌كانی چات كردن






مەجید پاڵانی

تەلەفزیۆنە کوردیەکان











پرۆگرامەکانی دەنگ چاککردن

پرۆگرامەکانی وێنە چاککردن

ڕێكلام بكه‌ هه‌رزان‌‌

ماڵپەڕێک تایبەت بە ئایفۆن


كورتە فیلمێكی كەیوان كەریمی لە فیستیڤاڵی سان سێبەستییەنی ئیسپانی نمایش دەكرێت

كورتە فیلمی "ڕووداوەكانی ژن و شووی كرێكار" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد كەیوان كەریمی لە 61مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سان سێبەستییەن لە وڵاتی ئیسپانیا نمایش دەكرێت.
كورتە فیلمی چیرۆكی "ماجراهای زن و شوهر كارگر" واتە "ڕووداوەكانی ژن و شووی كرێكار" لە دەرهێنانی سینەماكاری لاوی بانەیی كەیوان كەریمی لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا وەكوو تەنیا نوێنەری سینەمای ئێران لە بەشی پێشبڕكێی كورتە فیلمەكانی شەست و یەكەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سان سێبەستییەن لە وڵاتی ئیسپانیا نمایش دەكرێت و بۆ بەدەستهێنانی پێنج خەڵاتی سەرەكی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ، لەگەڵ 12 كورتە فیلمی دیكە لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لەوانە: ئەمەریكا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئەڕژەنتین، ئیسپانیا، بۆڵگاریا، مەكسیك، سێربیا، پۆڵەندا و ... ركابەری دەكات.
لە نێوان هەزار و 329 كورتە فیلمی ڕەوانەكراو بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵی سان سێبەستییەن لە سینەماكارانی سەرتاسەری دنیا، لە لایەن ئەندامانی لێژنەی هەڵبژاردنەوە 13 كورتە فیلم بۆ بەشداری لە بەشی پێشبڕكێی كورتە فیلمەكان دەستنیشاكران كە كورتە فیلمی "ڕووداوەكانی ژن و شووی كرێكار" یەكێكە لەم فیلمانە.
شەست و یەكەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سان سێبەستییەن لە 18 بەشی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لە ڕۆژانی 20 تا 28ی ئەیلوول / سێپتەمبەری 2013 لە شاری ساحیلی سان سێبەستییەن لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.
كورتە فیلمی "ڕووداوەكانی ژن و شووی كرێكار" كە تیایدا ئاناهیتا ئەیروانی و محەمەد ئاخرەتی ڕۆڵی سەرەكییان بینیوە، چیرۆكی گرفتەكانی ژیانی ئافرەتێك و هاوسەرەكەی دەخاتەڕوو كە شەو و ڕۆژ كار دەكەن. ئافرەتەكە بە ڕۆژدا سەرقاڵی كاركردنەوە و پیاوەكەش شەوانە كار دەكات، بە شێوەیەك هەر كاتێك كە ئافرەتەكە دێتەوە بۆ ماڵێی، پیاوەكە بە ناچار، ماڵێی بەرەو شوێنی كار بەجێی دێڵێت.
ئەم فیلمە تا ئێستا لە چەندین فیستیڤاڵی جۆراوجۆری بیانی نمایشكراوە، لەوانە: بیست و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فرایبۆرگ" لە وڵاتی سویسرا، بیست و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "میدیا ڤەیڤ" لە وڵاتی هەنگاریا و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "فاستۆریا".
كورتە فیلمی "ڕووداوەكانی ژن و شووی كرێكار" شەوی 14ی ئاب / ئۆگۆستی 2013 لە دوو سانسی جیاوازدا لە میانەی هەفتەی فیلمی وڵاتی پورتوگال لەگەڵ فیلمە بەرچاوەكانی ساڵی 2012 لەوانە: فیلمی سینەمایی "جیایی" لە دەرهێنانی سینەماكاری ئێرانی براوەی خەڵاتی ئۆسكار ئەسغەر فەرهادی، فیلمی سینەمایی "ئەوین" لە دەرهێنانی سینەماكاری ناودار میشێل هانیكە، فیلمی سینەمایی "ئارتیست" لە دەرهێنانی میشێل هازاناویشس چووە سەر پەردەی سینەما.
ئەم كورتە فیلمە لەگەڵ كورتە فیلمی "سنووری شكاو" بەرهەمە دیكیۆمێنییەكەی كەیوان كەریمی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمە دیجیتاڵییەكانی "ئاپۆلۆن" نمایش دەكرێت. ئەم فیستیڤاڵە لە ڕۆژانی 9 تا
12ی ئۆكتۆبەری 2013 لە دوورگەی لفكاس لە وڵاتی یۆنان بەڕێوەدەچێت.
ئەم فیلمە نوێیەی كەیوان كەریمی هەروەها لە ڕۆژانی27ی ئەیلوول / سێپتەمبەر تا 5ی ئۆكتۆبەری 2013 لە چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فیك پیۆبلا" لە وڵاتی مەكسیك نمایش دەكرێت.
كورتە فیلمی "ڕووداوەكانی ژن و شووی كرێكار" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا ڕۆژی 13ی ئەیلوول / سێپتەمبەری 2013 لە بەشی كورتە فیلمەكانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی قوتابیانی سەن پێتێرزبوورگ لە وڵاتی ڕووسیا نمایشكرا. ئەم فیستیڤاڵە لە پێنج بەشی جۆراوجۆردا، لەوانە: فیلمی دیكۆمێنتاری، كورتە فیلم، چیرۆكی، فیلمی بڵند و هەروەها موزیك و پێرفۆرمانس لە ڕۆژانی 13 تا 20ی ئەیلوول / سێپتەمبەری 2013 لە شاری سەن پێتێرزبوورگ لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاری زیاتر:
Link
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی گشتیی كورتە فیلمی "ڕووداوەكانی ژن و شووی كرێكار".
لێدوانەکان
هیچ لێدوانێک نەنووسراوە.
لێدوان بنووسە
تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ تا لێدوانێک بنووسیت.
هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندن ته‌نیا بۆ ئه‌ندامانه‌.

تكایه‌ خۆت تۆمار بكه‌ یان بچۆژووره‌وه‌ بۆ هەڵسەنگاندن.

هیچ هەڵسەنگاندنێک نەنێردراوە.
چوونه‌ژووره‌وه‌
ناوی بەکارهێنەر

تێپەڕەوشە



تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته‌ لێره‌ بكه‌ بۆ خۆ تۆماركردن.

تێپەڕەوشەت له‌ بیرچووه‌؟
ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت.
باشتر بینینی ماڵپەڕ

ئێمە لە Dailymation

کامێرەی سه‌رقڵا‌‌

هەواڵنێت

ڕادیۆ کوردیەکان







سه‌رقڵا له‌ فه‌یس بووكا‌‌

لینكی دۆستانی سه‌رقڵا














وێبداڕێژ‌‌

سه‌رقڵا به‌ وێنه‌ ببینه‌‌

هونەرمەندانی کوردستان

مه‌كۆكانی وێبچن‌‌

ببه‌ به‌ ئه‌ندام له‌ سه‌رقڵا.ئۆرگ‌‌

کاتی ناردن: 0.05 چرکە 1,382,869 سه‌ردانه‌ بێ نموونه‌كان