November 24 2020 10:34:48
ڕێدۆزی
· ده‌ستپێك
· گۆرانی کوردی
· وێنه‌ی سه‌رقڵا
· ده‌رباره‌ی ئێمه‌
· پاشبنه‌ما بۆ مۆبایل
· سه‌رقڵا له‌ فه‌یسبووك
· پرۆگرامی وێنە چاککردن
· پرۆگرامەکانی دەنگ چاککردن
ڤیدیۆكانی سه‌رقڵا له‌ یوتوب‌

ئێمە لە Twitter

سەرقڵا (Like) بکە

به‌كارهێنه‌رانی سه‌رهێڵ
· میوانانی سه‌رهێڵ: 1

· ئه‌ندامانی سه‌رهێڵ: 0

· كۆی گشتیی ئه‌ندامان: 86
· نوێترین ئه‌ندام: rzgar
بابه‌ته‌كانت بنێره‌ بۆ سه‌رقڵا‌‌

ناوی ماڵپه‌ڕه‌كانی چات كردن






مەجید پاڵانی

تەلەفزیۆنە کوردیەکان











پرۆگرامەکانی دەنگ چاککردن

پرۆگرامەکانی وێنە چاککردن

ڕێكلام بكه‌ هه‌رزان‌‌

ماڵپەڕێک تایبەت بە ئایفۆن


کورد شاعیرێکی ناوداری لەدەستدا

هەولێر - شێرکۆ بێکەس دیارترین شاعیری سەدەی بیست و یەکەمی کورد، کە رۆڵێکی بەرچاوی گێرابوو لە بەرەوپێشبردنی رێبازی شیعری ئازادی کوردی، رۆژی یەک شەممە لە شاری ستۆکهۆڵم لە سوید کۆچی دوایکرد. ئەم هەواڵە راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (ی.ن.ک) بڵاویکردەوە. شێرکۆ تەمەنی ٧٣ ساڵ بوو.

شێرکۆ، کە پۆستی باڵای وەکو وەزیر و سەرۆکی دەزگایەکی پەخشی گرتبووە ئەستۆ، رووبەرووی مەرگ بووەوە دوای جەنگێکی قوڵ کە ماوەی چەندین مانگ بوو لەگەڵ شێرپەنجەی سییەکاندا دەیکرد. تائێستا پزیشکەکان هیچ هەواڵێکیان بڵاونەکردۆتەوە کە ئایا هۆکاری سەرەکی مردنەکەی شێرپەنجە بووە.

شێرکۆ لە رۆژی ٢ ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لە خانەوادەیەکی شاعیر هاتۆتە دونیاوە. کوڕی فایەق بێکەسە، کە بەهەمانشێوە شاعیرێکی ناوداری سەردەمی خۆی بوو.

شێرکۆ سەرەتاکانی ژیانی لە کوردستان لە سەردەمێکی ناهەمواردا بەسەر بردووە کە کاریگەری قوڵیان بەسەر ئەو نوسینانەی شێرکۆوە دەردەکەون کە لەفۆرمی شیعری “بەرگری” دا نوسراون.

بەشێکی زۆری شیعرەکانی شێرکۆ پیاهەڵدانە بە ناسیۆنالیزمی کوردی (یاخود کوردایەتی) دا و لە ساڵانی ١٩٨٠ ەکاندا لە رادیۆنی دەنگی گەلی کوردستانەوە بەرگوێی کورد دەکەوتن.

شێرکۆ لە رووی ئایدۆلۆژیای سیاسییەوە کەسێکی نزیک بووە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. بەڵام لە دیدارێکیدا لەگەڵ رۆژنامەنوسی رووداو، رەنج سەنگاوی، کە بڕیارە ئەمشەو لە تەلەفزیۆن بڵاوبکرێتەوە، شێرکۆ باس لەوە دەکات کە پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ سەرکردەی پارتەکانی تری کوردستاندا هەبووە. دیارترینیان مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانین کە شێرکۆ دەڵێت هەردووکیانی دیووە و نامەی لەگەڵدا گۆڕیونەتەوە.

رەنج سەنگاوی، کە شاعێرێکی دیاری گەنجی کوردستانە، دەڵێت شێرکۆ “ شوناسی ئەدەبی مۆدێرنی نەتەوەیەکە.” لەبارەی ناوەڕۆکی شیعرەکانی شێرکۆوە، رەنج دەڵێت “ئەو بە ستایلێکەوە جێگیر نییە. سەرجەم ژانر و شێوازەکانی نوسینی پێکەوە ئاوێتەکردووە و شتێکی لێدەرچووە کە بووبە مۆرکێکی شێرکۆیی.”

شێرکۆ دامەزرێنەری رێبازی ئەدەبی روانگەیە، کە گۆڕانی رادیکاڵی بەسەر فۆرم و ناوەڕۆکی شیعری
کوردیدا هێنا لە دوای گۆرانی شاعیر. لێرەوە شێرکۆ سەردەمێکی نوێ جێگیر دەکات لە شیعری کوردیدا، کە کێش و سەروا سنوور بۆ شاعیر دانانێت و بایەخی سەرەکی لە رووخسارەوە دەگوازرێتەوە بۆ ناوەڕۆک.

شێرکۆ ساڵی ١٩٨٦، دوو ساڵ پێش ئەوەی میللەتەکەی رووبەڕووی شاڵاوی جینۆسایدی ئەنفال ببێتەوە، کوردستان بەرەو وڵاتی سوید جێدەهێڵێت. لەوێ تەنیا پێنج ساڵ ژیان بەسەردەبات و ساڵی ١٩٩٢، دوای راپەڕینی کوردانی باشوور دژی رژێمی سەددام، دەگەڕێتەوە سلێمانی.

دیارترین بەرهەمە شیعرییەکانی شێرکۆ، کە بەشێوەیەکی سەرەکی بەسەر ژانرەکانی ئەوینداری و نیشتیمانپەروەری و بەرگریدا دابەشبوون، بریتین لە “دەربەندی پەپوولە (١٩٩١)”، “ کاوەی ئاسنگەر (١٩٧١)” و چەندین بەرهەمی تر. ساڵی ١٩٩٥ بەرگی سێیەمی دیوانی شێرکۆ بڵاوکراوەیەوە کە دواین ئەو هۆنراوانەی لە خۆگرتوبوو کە شێرکو دەیویست لە ژێری ناوی “دیوانی شێرکو”دا کۆبکرێنەوە.

شێرکۆ بەشێکی تەمەنی وەکو چالاکوان (ئاکتیڤیست) بەسەربردووە. بەشداری کاریگەری کردووە لە خۆپیشاندانەکان کە بۆ دۆزە کوردییە فراوانەکانی وەکو رزگاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێکخرابن یان دژی نادادپەروەری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان. دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان زیاتر لە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر، شێرکۆ ژمارەیەکی زۆر هۆنراوەی تەنز ئامێزی نوسییوە لەسەر ئەو گەندەڵیانەی کە ئەزموونی حوکمڕانی کوردی لەژێری دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان و (ی.ن.ک)، دوو پارتە ئازادیخوازەکەی پێشتردا، ناشیرن کردووە.

شیعرە ئازادەکانی شێرکۆ تەنیا ئەو سنوورانە نابڕن کە شاعیرانی کلاسیک پەیڕەویان دەکرد، بەڵکو نوسینەکانی هەندێکجار لێدان بوون لە تابووە ئاینییەکان کە ژمارەیان زۆرە لە کۆمەڵگا موسڵمانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەهۆی ئەمکارەیەوە، فتوای کوشتنی لەلایەن ئیسلامییە توندڕەوەکانی کوردستانەوە بۆ دەرکرابوو.

بەڵام خاڵێک شێرکۆی لەگەڵ ئیسلامییەکاندا کە کۆکردبووە کە ئەویش دژیاتی هەردوولایان بوو بۆ ئەو هەوڵانەی لە کوردستان دەدران بۆ گۆڕینی رێنوسی کوردی بۆ لاتین. ئیسلامییەکان دژی بوون چونکە دەترسان ئەو کارە وا لە کورد دەکات هیچی تر نەتوانن قورئان، کە بە ئەلف و بێی عەرەبی نوسراوە، بخوێننەوە، هاوشێوەی ئەوەی کە کەمتر لە سەدەیەک لەمەوبەر لە تورکیا روویدا کاتێک ئەتاتورک ئەلفوبێی عوسمانییەکانی گۆڕی بۆ لاتین. شێرکۆ دەترسا کە ئەو کارە دەبێتەهۆی پشتگوێخستنی برێکی زۆری بەرهەمی ئەدەبی کوردی هاوشێوەی شیعرەکانی خۆی.

شێرکۆ شیعرەکانی وەرگێردراون بۆ سەر چەندین زمانی بیانی وەکو ئینگلیزی و چەند زمانێکی ئەوروپی. براوەی چەنین خەڵاتی ناوخۆی و بیانییە بۆ ئەدەبیات وەکو خەڵاتی تۆخۆلسکی سویدی.

لە دوای شەڕی ناوخۆ لەلایەن (ی.ن.ک)ەوە کرایە وەزیری رۆشنبیری لە ئیدارەی سلێمانی. پاشان بووە سەرۆکی دەزگا و پەخشی سەردەم، دامەزراوەیەکی چاپ بڵاوکردنەوە کە سەدان پەرتوکی ئەدەبی خستۆتە کێتبخانەی کوردییەوە.

سەرچاوە
ڕووداو.نێت


Wasetnamay "Sherko Bekas" Be Dangi Hawre Hame... by serqela
لێدوانەکان
هیچ لێدوانێک نەنووسراوە.
لێدوان بنووسە
تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ تا لێدوانێک بنووسیت.
هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندن ته‌نیا بۆ ئه‌ندامانه‌.

تكایه‌ خۆت تۆمار بكه‌ یان بچۆژووره‌وه‌ بۆ هەڵسەنگاندن.

هیچ هەڵسەنگاندنێک نەنێردراوە.
چوونه‌ژووره‌وه‌
ناوی بەکارهێنەر

تێپەڕەوشە



تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته‌ لێره‌ بكه‌ بۆ خۆ تۆماركردن.

تێپەڕەوشەت له‌ بیرچووه‌؟
ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت.
باشتر بینینی ماڵپەڕ

ئێمە لە Dailymation

کامێرەی سه‌رقڵا‌‌

هەواڵنێت

ڕادیۆ کوردیەکان







سه‌رقڵا له‌ فه‌یس بووكا‌‌

لینكی دۆستانی سه‌رقڵا














وێبداڕێژ‌‌

سه‌رقڵا به‌ وێنه‌ ببینه‌‌

هونەرمەندانی کوردستان

مه‌كۆكانی وێبچن‌‌

ببه‌ به‌ ئه‌ندام له‌ سه‌رقڵا.ئۆرگ‌‌

کاتی ناردن: 0.10 چرکە 1,150,351 سه‌ردانه‌ بێ نموونه‌كان