November 24 2020 10:17:11
ڕێدۆزی
· ده‌ستپێك
· گۆرانی کوردی
· وێنه‌ی سه‌رقڵا
· ده‌رباره‌ی ئێمه‌
· پاشبنه‌ما بۆ مۆبایل
· سه‌رقڵا له‌ فه‌یسبووك
· پرۆگرامی وێنە چاککردن
· پرۆگرامەکانی دەنگ چاککردن
ڤیدیۆكانی سه‌رقڵا له‌ یوتوب‌

ئێمە لە Twitter

سەرقڵا (Like) بکە

به‌كارهێنه‌رانی سه‌رهێڵ
· میوانانی سه‌رهێڵ: 1

· ئه‌ندامانی سه‌رهێڵ: 0

· كۆی گشتیی ئه‌ندامان: 86
· نوێترین ئه‌ندام: rzgar
بابه‌ته‌كانت بنێره‌ بۆ سه‌رقڵا‌‌

ناوی ماڵپه‌ڕه‌كانی چات كردن






مەجید پاڵانی

تەلەفزیۆنە کوردیەکان











پرۆگرامەکانی دەنگ چاککردن

پرۆگرامەکانی وێنە چاککردن

ڕێكلام بكه‌ هه‌رزان‌‌

ماڵپەڕێک تایبەت بە ئایفۆن


ئه‌وگه‌نجه‌ی‌ قه‌سیده‌كانی‌ غه‌مباری‌ سوتاند: هه‌ندێكجار شاعیران له‌پاڵ سته‌مكارندا حوكمده‌كه‌ن

ئارام نوری‌ دانیشتووی‌ گه‌لار، ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ قه‌سیده‌كانی‌ جه‌مال غه‌مباری سوتاند رونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بۆ ماڵپه‌ڕی ئێن ئاڕ تی ناردووه‌و ده‌ڵێت ئه‌وان رێز له‌ بۆچوونی‌ جیاوازی‌ جه‌مال غه‌مبار ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وانی‌ نیگه‌رانكردووه‌ "قسه‌ دژ به‌یه‌كه‌كانێتی‌".

ئارام نوری‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌و به‌ته‌نها نه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێكی‌ هاوڕێیدا كه‌ بۆچوونی‌ جیاوازیان هه‌یه‌، له‌ رێگه‌ی‌ سوتاندنی‌ هه‌ندێك له‌ قه‌سیده‌كانیه‌وه‌ ویستویانه‌ په‌یامی‌ ناره‌زایه‌تی‌" بده‌ن به‌گوێیدا.

ڕه‌نگه‌ خه‌ڵكی‌ داوای‌ به‌ڵگه‌مان لێبكات له‌باره‌ی‌ ناراستگۆیی‌ ئه‌و شاعیره‌وه‌ بۆیه‌ پێمخۆشبوو به‌ڵگه‌یه‌كی‌ حاشا هه‌ڵنه‌گر بهێنمه‌وه‌ و شاهیدیشم بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌كه‌م هه‌یه‌ و وه‌كو ته‌حه‌دایه‌كیش ناوی‌ شاهیده‌كه‌ ده‌هێنم.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

"هه‌میشه‌ سه‌رده‌مانێك هه‌یه‌ له‌مێژوودا شاعیره‌كان له‌پاڵ سته‌مكاره‌كاندا حوكم ده‌كه‌ن" میران كۆندێرا رۆماننووسی‌ گه‌وره‌ی‌ چیكی‌

من ناوم ( ئارام نوری‌ ) یه‌ و یه‌كێكم له‌و گه‌نجانه‌ی‌ كه‌لار كه‌ چه‌ند وێنه‌ و قه‌سیده‌یه‌كی‌ جه‌مال غه‌مبارمان سوتاند، به‌و هۆیه‌وه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاند و به‌شداربووانی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ هێرشمان كرایه‌ سه‌ر. پێمخۆشه‌ له‌رێگه‌ی‌ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌وه‌ هۆكاری‌ سوتاندنی‌ قه‌سیده‌كانی‌ جه‌مال غه‌مبار روونبكه‌مه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بخه‌مه‌ڕوو له‌ سوتاندنی‌ كتێبه‌كاندا ته‌نها نه‌بووم، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك گه‌نجی‌ رۆشنبیر و ئه‌ده‌ب دۆستم له‌گه‌ڵ بوو كه‌ هه‌ریه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ خاوه‌نی‌ بیر و باوه‌ڕ و ئایدیای‌ جیاوازین و ته‌نها قه‌بوڵكردنی‌ بیرورای‌ جیاواز و خۆشه‌ویستیمان بۆ ئه‌ده‌ب و شیعر و كتێبه‌ فیكریه‌كان كۆی‌ كردووینه‌ته‌وه‌، جه‌مال غه‌مباریش وه‌كو شاعیرێك پێشتر خۆشه‌ویست بوو لامان و ئاماده‌ی‌ هه‌موو قوربانی‌ دانێك بووین له‌پێناو ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستمان بگات به‌یه‌كێك له‌ كتێب و قه‌سیده‌كانی‌.

ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ له‌ جه‌مال غه‌مبار نیگه‌ران كرد خۆكاندیدكردنی‌ نه‌بوو بۆ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ و ئێمه‌ رێز له‌بیر و باوه‌ری‌ جیاواز ده‌گرین و پێَمان وایه‌ كۆمه‌ڵگه‌ بێ‌ بوونی‌ بیروباوه‌ری‌ جیاواز قه‌تیس ده‌بێت و هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ نانێت، به‌ڵكو قسه‌ دژ به‌یه‌كه‌كانی‌ ئه‌و شاعیره‌ نیگه‌رانی‌ كردین و پێمانوابوو له‌ رێگه‌ی‌ سوتاندنی‌ هه‌ندێك له‌ قه‌سیده‌كانیه‌وه‌ ده‌توانین په‌یامی‌ ناره‌زایه‌تی‌ بده‌ین به‌گوێیدا. ڕه‌نگه‌ خه‌ڵكی‌ داوای‌ به‌ڵگه‌مان لێبكات له‌باره‌ی‌ ناراستگۆیی‌ ئه‌و شاعیره‌وه‌ بۆیه‌ پێمخۆشبوو به‌ڵگه‌یه‌كی‌ حاشا هه‌ڵنه‌گر بهێنمه‌وه‌ و شاهیدیشم بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌كه‌م هه‌یه‌ و وه‌كو ته‌حه‌دایه‌كیش ناوی‌ شاهیده‌كه‌ ده‌هێنم.
به‌ڵگه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر جه‌مال غه‌مباری‌ شاعیر له‌ هۆڵی‌ بۆنه‌كانی‌ كه‌لار داوه‌تی‌ رێكخراوێكی‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌بێت و دوای‌ ته‌واو بوونی‌ كۆڕه‌ شیعریه‌كه‌ی‌ ، دره‌نگانێكی‌ ئێواره‌ جه‌مال غه‌مبار و ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌نجانی‌ ئه‌ده‌ب دۆست له‌ جێگه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ میوان ده‌بن و تا كاتژمێر یه‌كی‌ شه‌و له‌و جێگه‌یه‌ ده‌مێننه‌وه‌ ، دواتر كاتێك دانیشتنه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت و بلاَوه‌ی‌ لێده‌كه‌ن له‌وكاته‌دا گه‌نجێكی‌ ئه‌ده‌ب دۆست و خوێنه‌ر به‌ناوی‌ ( س) ده‌چێته‌ به‌رده‌م جه‌مال غه‌مبار و پێیده‌ڵێت"تۆ له‌ سه‌ر ته‌خته‌ی‌ شانۆ خۆت ده‌كه‌یت به‌گریان و فرمێسكی‌ تیمساحی‌ ده‌رێژیت، به‌لاَم له‌ واقیعدا هێنده‌ هه‌ست ناسك نیت"، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی‌ گه‌نجه‌كه‌ به‌ جه‌مال غه‌مباری‌ وتبوو بۆچوونی‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاعیره‌ دیاره‌كانی‌ كورد له‌سه‌ر جه‌مال غه‌مبار و پێشتر شاعیره‌كه‌ لای‌ ئه‌و گه‌نجه‌ باسیكردبوو، به‌لاَم گه‌نجه‌كه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ی‌ راشكاوانه‌ به‌و نیوه‌ شه‌وه‌ دا به‌گوێی‌ غه‌مباردا.

له‌وكاته‌دا دڵشاد ئه‌نوه‌ری‌ رۆژنامه‌نوس له‌ رۆژنامه‌ی‌ هاولاَتی‌ و ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌گه‌ڵ جه‌مال غه‌مبار ده‌بن و گه‌نجه‌كان ویستوویانه‌ په‌لاماری‌ ( س ) بده‌ن به‌لاَم ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ نه‌یهێشتووه‌ ، به‌لاَم جه‌مال غه‌مبار خۆی‌ پێنه‌گیراوه‌ و په‌لاماری‌ گه‌نجه‌كه‌ی‌ داوه‌ و پێیوتووه‌" به‌م نیوه‌ شه‌وه‌ تۆ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ناردووتیان رێگه‌ له‌ من بگری‌ یان ئیسلامیه‌كان" و دابه‌زیوه‌ته‌ سه‌ر پارتی‌ و یه‌كێتی‌ و ئیسلامیه‌كاندا و خۆی‌ وه‌كو كه‌سێكی‌ ئه‌نتی‌ ده‌سه‌لاَت نیشانی‌ گه‌نجه‌كانی‌ هاوه‌ڵیداوه‌. بۆیه‌ ئێمه‌ كاتێك هه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر جه‌مال غه‌مبار وه‌رگرت و قه‌سیده‌كانیمان سوتاند ویستمان له‌م رێگه‌یه‌وه‌ داوای‌ لێبكه‌ین راستگۆبێت له‌گه‌ڵمان چونكه‌ ئێمه‌ راستگۆیانه‌ خوێنه‌ری‌ قه‌سیده‌كانی‌ ئه‌و بووین و خۆشمان ویستووه‌ ، به‌داخه‌وه‌ ئه‌و راستگۆ نه‌بوو له‌گه‌ڵمان و لای‌ ئێمه‌ هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر ده‌سه‌لاَت و له‌ولاشه‌وه‌ چووه‌ ژێر باڵی‌ ده‌سه‌لاَت و خۆی‌ كاندید كرد.
ئارام نوری

لە nrt وەرگیراوە
لێدوانەکان
هیچ لێدوانێک نەنووسراوە.
لێدوان بنووسە
تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ تا لێدوانێک بنووسیت.
هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندن ته‌نیا بۆ ئه‌ندامانه‌.

تكایه‌ خۆت تۆمار بكه‌ یان بچۆژووره‌وه‌ بۆ هەڵسەنگاندن.

هیچ هەڵسەنگاندنێک نەنێردراوە.
چوونه‌ژووره‌وه‌
ناوی بەکارهێنەر

تێپەڕەوشە



تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته‌ لێره‌ بكه‌ بۆ خۆ تۆماركردن.

تێپەڕەوشەت له‌ بیرچووه‌؟
ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت.
باشتر بینینی ماڵپەڕ

ئێمە لە Dailymation

کامێرەی سه‌رقڵا‌‌

هەواڵنێت

ڕادیۆ کوردیەکان







سه‌رقڵا له‌ فه‌یس بووكا‌‌

لینكی دۆستانی سه‌رقڵا














وێبداڕێژ‌‌

سه‌رقڵا به‌ وێنه‌ ببینه‌‌

هونەرمەندانی کوردستان

مه‌كۆكانی وێبچن‌‌

ببه‌ به‌ ئه‌ندام له‌ سه‌رقڵا.ئۆرگ‌‌

کاتی ناردن: 0.08 چرکە 1,150,345 سه‌ردانه‌ بێ نموونه‌كان