November 24 2020 09:46:57
ڕێدۆزی
· ده‌ستپێك
· گۆرانی کوردی
· وێنه‌ی سه‌رقڵا
· ده‌رباره‌ی ئێمه‌
· پاشبنه‌ما بۆ مۆبایل
· سه‌رقڵا له‌ فه‌یسبووك
· پرۆگرامی وێنە چاککردن
· پرۆگرامەکانی دەنگ چاککردن
ڤیدیۆكانی سه‌رقڵا له‌ یوتوب‌

ئێمە لە Twitter

سەرقڵا (Like) بکە

به‌كارهێنه‌رانی سه‌رهێڵ
· میوانانی سه‌رهێڵ: 1

· ئه‌ندامانی سه‌رهێڵ: 0

· كۆی گشتیی ئه‌ندامان: 86
· نوێترین ئه‌ندام: rzgar
بابه‌ته‌كانت بنێره‌ بۆ سه‌رقڵا‌‌

ناوی ماڵپه‌ڕه‌كانی چات كردن






مەجید پاڵانی

تەلەفزیۆنە کوردیەکان











پرۆگرامەکانی دەنگ چاککردن

پرۆگرامەکانی وێنە چاککردن

ڕێكلام بكه‌ هه‌رزان‌‌

ماڵپەڕێک تایبەت بە ئایفۆن


"وەرزی كەركەدەن" و "111 كچ" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كاڕلۆڤی ڤاری نمایشكران

فیلمی سینەمایی "وەرزی كەركەدەن" لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی و فیلمی سینەمایی "111 كچ" لە دەرهێنانی ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كاڕلۆڤی ڤاری لە چیك نمایشكران.
فیلمی سینەمایی "وەرزی كەركەدەن" Rhino Season لە دەرهێنانی سینەماكاری ناوداری كورد بەهمەن قوبادی لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی كوردستان لە بەشی "تەركیز لە سەر فیلمە كوردییەكان" لە میانەی چل و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كاڕڵۆویواری Karlovy Vary لە سێ سانسی جیاوازدا لە ڕۆژانی 28 و 29ی حوزەێران / یۆنیۆ و 5ی تەمموز / یۆلیۆی 2013 لە شوێنەكانی لازینەی 3، تیئاتری كاڕلۆڤی ڤاری و سینەما كاسی شاری كاڕلۆڤی ڤاری لە وڵاتی كۆماری چیك نمایشكرا.
هەروەها فیلمی سینەمایی "111 كچ" لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا هەر لەم بەشەی میانەی چل و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كاڕلۆڤی ڤاری لە سێ سانسی جیاوازدا لە ڕۆژانی 30ی حوزەێران / یۆنیۆ و 1 و 5ی تەمموز / یۆلیۆی 2013 لە شوێنەكانی تیئاتری هۆسۆڤكا و سینەما ئێسپەك دۆڕلیانسی شاری كاڕلۆڤی ڤاری لە وڵاتی كۆماری چیك نمایشكرا.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كاڕلۆڤی ڤاری گرینگترین فیستیڤاڵی ڕۆژهەڵاتی ئەرووپایە و یەكێكە لە گرینگترین فیستیڤاڵەكانی سینەمای دنیا كە خولی چل و هەشتەمینی بە نمایشی كۆمەڵێك فیلم لە سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە ڕۆژانی 28 حوزەێران / یۆنیۆ تا 6ی تەمموز / یۆلیۆی 2013 لە شاری كاڕلۆڤی ڤاری لە وڵاتی كۆماری چیك بەڕێوەچوو.
"وەرزی كەركەدەن" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی كوردستان لە بەشی "پانۆڕامای" یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بڕۆكسێل لە وڵاتی بەلژیكا نمایشكرا.
فیستیڤاڵی فیلمی بڕۆكسێل بە نمایشی كۆمەڵێك فیلم لە سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە ڕۆژانی 19 تا 26ی حوزەێران / یۆنیۆی 2013 لە شاری بڕۆكسێلی پێتەختی وڵاتی بەلژیكا بەڕێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "111 كچ" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ 9 فیلمی سینەمایی بیانی و 5 فیلمی كۆمیك لە وڵاتانی جۆراوجۆر لە مۆزەخانەی هونەرەكانی پاڵم سپرینگ لە ویلایەتی كالیفۆڕنیا لە وڵاتی ئەمەریكا نمایشكرا.

بۆ زانیاری زیاتر:
Link
Link
لێدوانەکان
هیچ لێدوانێک نەنووسراوە.
لێدوان بنووسە
تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ تا لێدوانێک بنووسیت.
هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندن ته‌نیا بۆ ئه‌ندامانه‌.

تكایه‌ خۆت تۆمار بكه‌ یان بچۆژووره‌وه‌ بۆ هەڵسەنگاندن.

هیچ هەڵسەنگاندنێک نەنێردراوە.
چوونه‌ژووره‌وه‌
ناوی بەکارهێنەر

تێپەڕەوشە



تا ئێستا ئەندام نیت؟
كرته‌ لێره‌ بكه‌ بۆ خۆ تۆماركردن.

تێپەڕەوشەت له‌ بیرچووه‌؟
ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت.
باشتر بینینی ماڵپەڕ

ئێمە لە Dailymation

کامێرەی سه‌رقڵا‌‌

هەواڵنێت

ڕادیۆ کوردیەکان







سه‌رقڵا له‌ فه‌یس بووكا‌‌

لینكی دۆستانی سه‌رقڵا














وێبداڕێژ‌‌

سه‌رقڵا به‌ وێنه‌ ببینه‌‌

هونەرمەندانی کوردستان

مه‌كۆكانی وێبچن‌‌

ببه‌ به‌ ئه‌ندام له‌ سه‌رقڵا.ئۆرگ‌‌

کاتی ناردن: 0.05 چرکە 1,150,341 سه‌ردانه‌ بێ نموونه‌كان