وێنەگرتنی فیلمی (پەنا Asyl) بەکۆتا هات!

asyl02
asyl03
asyl04
asyl06
asyl07
asyl08
وێنەگرتنی کورتە فیلمی (پەنا Asyl) لە نووسین و دەرهێنانی ئومێد لەتیفە باس لە ژیانی پەناخوازێکی کورد دەکات. دوای هاتنی بۆ وڵاتی سوید و ماوەیەک ژیان بەسەربردن لەو وڵاتە ڕووبەرووی کۆمەڵیک کێشەی وەک ڕەتکردنەوەی مافی پەناخوازی و دەرکردنی لە سەر کار و چەندین ڕووداوی دیکە بەکۆتا هات.فیلمی پەنا بەم نزیکانە دەکەوێتە بواری مۆنتاژ و پاش تەواوبوونی هەموو کارەکانی وا بڕیارە بدرێت بە یەکێک لە تەلەفزیۆنە کوردیکان بۆ پەخشکردنی.بە پێویستی دەزانین ئاماژە بە ناوی ئەو ئەکتەرانەش بکەین لەو فیلمەدا ڕۆڵیان بینیوە.
ڕێژین ئیسماعیل= دینۆ
شەهلا جاف= دەشنێ
شێرزاد حەمید=شێرکۆ
زارا ئەنیناشەیری و ئومێد لەتیف لە ڕۆڵی ئەحمەد.
هەروەها ستافی پشت کامێرا پێکهاتبوون لە کامەران فەریق وەک کامێرەمانی سەرەکی و یاریدەدەری کامیرەمان و وێنەگری پشت کامێرا ئازاد نادری.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون