كەلتووری كوردی زۆر نه‌ریتی هه‌یه كه بووەته بنه‌ما بۆ هونه‌ری هاوچه‌رخ
له كەلتووری كوردیدا زۆر نه‌ریت هه‌یه كه بووەته بنه‌ما بۆ هونه‌ری هاوچه‌رخ، شارەزایانی بواری هونه‌ر ده‌ڵین، لە رێگایانەوە ئه‌گه‌ری هێنانه‌كایه‌ی فۆرمێكی زۆر پێشكه‌وتووی هه‌یه. یه‌كێك له‌وانەش لایلایه‌ی دایكانی كورده.
لایلایه‌ی دایكانی كورد بۆ منداڵه‌كانیان نه‌ریتێكی دیاری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه و له رووی ئاواز و خه‌سڵه‌تی ئهداكردنەوە تایبه‌تمه‌ندێتییه‌كی وه‌رگرتووه کە كوردی پێ ده‌ناسرێته‌وه، بەجۆرێک هه‌ڵگری مانایه‌كی دیاری مه‌ینه‌تی و خه‌می رۆژانه‌ی ژیانه، هاوكات ده‌رخسته‌ی ترسه له دوارۆژ و ئه‌و كێشانه‌ی هه‌میشه له‌به‌رده‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌بووه، به‌هۆی سته‌م و داگیركاری و چه‌وساندنه‌وه‌ی دهسەڵاتەکان.
نووسه‌رێكی بواری كەلتوور زیاتر هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لایلایه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زوڵم و زۆردارییانه نیشانده‌دات، به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵ هه‌یه.
بهزانستیكردنی لایلایه له هونه‌ری مۆزیك و شانۆی گۆرانیئامێز, ده‌بێته ده‌وڵه‌مه‌ندترین فۆرم له هونه‌ری ئۆپێرادا. چونكه یه‌كێكه له‌و فۆرمه میللییانه‌ی كه تائیستا بە زیندوویی ماوه‌ته‌وه و هه‌ڵگری مێژوویه‌كی زیندوویشه.
رووداو – هەولێر