فیلمی سینەمایی “مین هەڵگرەوە” لە شاری کارلستاد نیشان دەدرێت

the.deminer2
فیلمی سینەمایی (مین هەڵگرەوە) لە شاری کارلستاد نیشان دەدرێت. فیلمی مین هەڵگرەوە باس لە پێشمەرگەیەکی بەرەی جەنک دەکات کە ڕۆژانە ژیانی خۆی دەخاتە مەترسیەوە بۆ ئەوەی ژیانی پێشمەرگەکانی دیکە لە مین و تەقەمەنیە شاراوەکان بپارێزێت. ئەم فیلمە لە کوردستان لە بەرەکانی شەڕ بەرهەم هاتووە و لە لایەن دەرهێنەری کورد (هۆگر هیروری) کاری دەرهێنانی بۆ کراوە. فیلمی مین هەڵگرەوە لە سینەماکانی سوید پەخش دەکرێت و وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 18/04/2018 کاتژمێر 19.00 لە شاری کارلستاد پەخش بکرێت.
فیلمەکە لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی شار نیشان دەدرێت.
ناونیشان
کتێبخانەی گشتی شاری کارلستاد
Arenan-Bibliotekshuset
Västra Torggatan 26
بۆ هەر زانیاریەک دەتوانن پەیوەندی بگرن بەم ڕەقەم تەلەفۆنەوە
0735451641
زانیاری زیاتر بە زمانی سویدی
بەستەری ماڵپەڕ

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون