سەردانی شڤان په‌روه‌ر بۆ لای حەسەن سیساوه‌یی
هونه‌رمه‌ندی گۆرانبێژی كورد شڤان په‌روه‌ر، دوای سەردانی حەیرانبێژی ناسراوی شاری هەولێر حه‌سه‌ن سیساوه‌یی دەڵێ ئەو مامۆستای هەمووانە.ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه دوای ته‌واوبوونی كۆنسێرته‌كه‌ی له كه‌مپی په‌نابه‌رانی رۆژئاوا له ناحیه‌ی باسرمه، شڤان په‌روه‌ر سه‌ردانی حه‌یرانبێژی ناودار حه‌سه‌ن سیساوه‌یی كرد لە شاری هەولێر.بیست خوله‌كێك په‌روه‌ر و میوانه‌كانی، له دیوه‌خان چاوه‌ڕوانی سیساوه‌ییان كرد. لە کاتی گه‌یشتنی په‌روه‌ر چوو بەرەو پیری و پێی گوت: “تۆ مامۆستامانی شانازیت پێوه ده‌كه‌م.”سیساوه‌یی، هونه‌رمه‌ند و حه‌یرانبێژێكی ناوداری كورده هەرێمی كوردستان، به یه‌کێ له حه‌یرانبێژه به‌ناوبانگه‌كان داده‌نرێ. ئەو چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی زۆری ته‌مه‌نی له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه و توانای رێكردن و قسه‌كردنی كه‌مه.شڤان په‌روه‌ر نیو سه‌عات میوانی حه‌سه‌ن سیساوه‌یی بوو، زۆر هه‌وڵیدا سیساوه‌یی پارچه‌یه‌ك حه‌یران بڵێ، بێ دڵی نەکرد و کەمێکی گوت، بەڵام نەیتوانی تەواوی بکا و لێبوردنی خواست لەوەی بۆی تەواو ناکرێ.سیساوه‌یی تا نیوه‌ی دانیشتنه‌كه، شڤان په‌روه‌ری نه‌ناسییەوە، دواتر په‌ره‌وه‌ر جامانه سووره‌كه‌ی ملی خۆی کردە ملی حه‌سەن سیساوەیی و ماڵئاوایی لێخواست.سیساوه‌یی بە پەروەری گوت: “چاوت ماچ ده‌كه‌م، زۆر سوپاسگوزارم بەو سەردانەتان، هیچ وه‌سیتێكم نییه بۆت ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ به‌قسه‌ی کاک مه‌سعود بارزانی بكه‌ن، ئه‌و هه‌رچی گوت با له‌قسه‌ی ده‌رنه‌چین.”
سەرچاوە
دەستوور