یەکەمین کلیپی فەرهاد ئالانی تایبەتە بە دایک

farhadalani2
زۆرێک لەو هونەرمەند و گۆرانیبێژانەی کە بیانەویت هەست و سۆزی خۆیان دەربڕن بۆ دایکیان و هەموو دایکانی جیهان هەڵدەستن بە بەرهەم هێنانی ئاڵبوومێکی گۆرانی یان کلیپێک بە ناوی دایک.هونەرمەندی لاو کاک فەرهاد ئالانی وەک زۆربەی هونەرمەندان و گۆرانیبێژانی دیکە ئەویش بە یەکەمین بەرهەمی کلیپی خۆی لە ژێر ناوی دایک ئەو هەست و سۆزەی خۆی بەوجۆرە دەردەبرێت بۆ دایکان.ناوبراو بە ماڵپەڕی سەرقڵای ڕاگەیاند لە داهاتوویەکی نێزیکدا چەند بەرهەمێکی کلیپی خۆی دەبێت و بڵاو دەکاتەوە.ئیمەش لە مالپەری سەرقلا سوپاسی کاک فەرهاد دەکەین ئەو کلیپەی خۆی پێشکەش بە مالپەری هونەری سەرقڵا کرد.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون