یەکەمین کلیپی بـــاران حـــــەکیمی تەنها لە سەرقڵا
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: نیسان 3, 2017 بۆچوون نەنووسراوە
باران حەکیمی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە.باران حەکیمی یەکێکە لەو کچە دەنگ خۆشانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا چەند بەرهەمێکی هونەری تۆمار و بڵاو کردۆتەوە،یەکەمین کلیپی باران حەکیمی لەژێر ناوی *بێ قەراز” لە لایەن زانکۆ فیلم لە شاری جوانڕۆ بە سەرپەرشتی جەلیل کەریمی بڵاو کردەوە.جێگەی ئاماژە پێکردنە کاری دەنگی لە لایەن سەعید لوتفیەوە بۆ ئەنجام دراوە.کلیپی بێ قەراری باران حەکیمی بە پاڵپشتی زانکۆ فیلم و ڤیدیۆ سەرقڵا هاتۆتە بەرهەم.