گەشبیر ئەحمەد.گوڵم زۆرجار بڕیار ئەدەم

geshbir2
شیعرنووسی بەڕێز کاک گەشبیر ئەحمەد نوێترین بەرهەمی شیعری خۆی بە ناوی زۆر جار بڕیار ئەدەم بڵاوکردەوە. کاک گەشبیر ئەم شیعرەی کردۆتە دیاری بۆ سەرقڵا و هەهوو خوێنەرانی.ئێمەش دەست خۆشی لە کاک گەشبیر دەکەین و هیوادارین هەردەم سەرکەوتووبێت و بەرهەمی جوانی هەبێت.

گوڵم زۆر جار بڕیار ئەدەم
ڕێگام خەمە سەر ڕێگاکەت
هەنگاوەکان لەدوام نایەن
بە هۆی لاوازی نیگاکەت
خۆزگە ئەکرا تەنها شەوێ
ئەبووم بە چرای ژوورەکەت
من لێرەوە بۆت ئەسوتیم
وەک ئاگردانی ماڵەکەت
تۆ ڕۆژێکی پڕ لە ڕەنگ و
نەسیمی گشت ئێوارانیت
ئەڵێی کچە قژ زەردەکەی
نێو شیعرەکانی (گۆران)یت
تۆ لە فێرگەی نازداراندا
مامۆستای جوانی جوانانیت
دەپێم بڵێ لە ئاستی من
بۆ هێندە نا میهرەبانیت.
گەشبیر ئەحمەد
gashbir@hotmail.com

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون