گۆران ساڵح چەند رەفتارێك لە پەرواز قەدەغە دەكات

goran-perwaz2
لە هەڤپەیڤینێكدا كچە گۆرانیبێژی كورد و ئەستێرەی بەرنامەی عەرەب ئایدڵ پەرواز حوسێن، وەڵامی پرسیارەكانی ماڵپەڕی سەیدەتی نێت دەداتەوە و باسی هونەر، گۆرانی، هاوڕێكان و دادوەرانی بەرنامەكە لە عەرەب ئایدڵ و گۆران-ی هاوسەری دەكات.لە باسی پەیوەندی نێوان خۆی و دادوەرانی بەرنامەی عەرەب ئایدڵ دوای كۆتاییهاتنی وەرزی دووەمی بەرنامەكە، پەرواز دەڵێت “جگە لە ئەحلام كە پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ یەكتریدا هەبوو، پەیوەندییەكی بەهێزم لەگەڵ هیچ یەكێكی دیكە لە دادوەرەكاندا نییە”.لە باسی ئەحلامیشدا پەرواز دەڵێت “دوای ئەوەی بۆم روونبووەوە كە ئەو چەندە دڵی باشە، زۆر خۆشم ویستووە، هەروەها ئەو كەسێكە كە زۆر هاندەری من بووە و ئامۆژگاری زۆری كردووم لە رووی هونەرییەوە”.سەیدەتی نێت لە پەرواز دەپرسێت، ئایا تۆ پەلە لە پێشكەشكردنی گۆرانییەكی تایبەت بەخۆت دەكەیت، لەوە دەترسیت هەوادارانت لەبیرت بكەن؟ پەروازیش لە وەڵامدا دەڵێت “هەوادارە عەرەبەكانم بەوەفان و هەمیشە لێم دەپرسن”.هێڵی سووری گۆران-ی هاوسەرت، كە لە هەمانكاتدا بەڕێوەبەری كارەكانیشتە چییە؟ ئەمە یەكێكی دیكە لە پرسیارەكانی سەیدەتی نێتە، لەوەڵامیشدا پەرواز دەڵێت “مێردەكەم پیاوێكی دیكتاتۆر نییە، بەڵام حەز ناكات جلوبەرگی رووت لەبەربكەم و حەزناكات لەو ئاهەنگانە گۆرانی بڵێم كە خێزانی نین و ئاستیان باش نییە”.هەروەها پەرواز دەشڵێت “لە ڤیدیۆ كلیپیشدا حەزناكات باوەش لەكەس بدەم، خۆشی 12 كلیپی هەیە كە هیچ كچێكی لەو كلیپانەدا ماچ نەكردووە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، كە ئەو داوایەك لە من ناكات كە پێشتر بەسەر خۆیدا جێبەجێی نەكات، لەبەرئەوە من رێزی زۆری دەگرم”.

رووداو – sayidaty

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون