گۆرانی ئینزیبات ڕۆڵ لە فیلمێکی خۆشەویستی دەبینێت
له‌ئێستادا كار بۆ فیلمێكی نوێی هونه‌ری ده‌كرێت له‌سلێمانی و دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌مزوانه پێشكه‌ش ده‌كرێت ، فیلمی سینه‌مایی هاورێ له‌كاری ده‌رهێنانی به‌ختیاری شێخ عه‌زیزو له‌كاری كامێره‌مانی عه‌دنان سالاره‌و كۆمپانیای هونه‌ری شوان به‌رهه‌می ده‌هێنێت و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و سپۆنسه‌ری ده‌كات ،له‌و باره‌یه‌وه خاوه‌ن كۆمپانیای ناوبراو ، ئه‌كته‌ری لاو شوان به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: ئه‌و فیلمه نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریمانه به‌ناوی هاورێ كه‌به‌مزوانه كاره‌كانی ته‌واوده‌بێت و له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ما پێشكه‌ش ده‌كرێت ،له‌و به‌رهه‌مه‌دا گۆران ئینزیبات رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه ، ئه‌و فیلمه له‌شاری سلێمانی كاری وێنه‌گرتنی بۆكراوه‌و چیرۆكه‌كه‌ی باس له‌كوڕێكی هه‌ژار ده‌كات كه‌چه‌ند كۆمه‌ڵێك مافیا‌و ده‌وڵه‌مه‌ند خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داگیرده‌كه‌ن ، ئه‌كته‌ره كچه‌كه‌ش كه‌ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینێ خه‌ڵكی ئێرانه ،سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو كاره‌كانی ته‌واوده‌بێت و ئاماده ده‌بێت بۆ پێشكه‌شكردن ،
ئا: شاخه‌وان شێخانی