گۆرانییەکی دەشنێ موراد و کاروان کامیل بوە باشترین گۆرانی ساڵ
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: كانونی یه‌كه‌م 20, 2013 بۆچوون نەنووسراوە
کچە گۆرانیبیژ دەشنێ موراد لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی بابەتێکی لەسەر باشترین گۆرانی ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکردەوە کە ئەویش گۆرانیەکی دەشنێ و کاروان کامیلە پێکەوە وتوویانە بە ناوی بەناز لە لایەن لیژنەیەکەوە وەک باشترین گۆرانی ساڵ دیاری کراوە دەقی ئەو پەیامەی دەشنێ بڵاوی کردۆتەوە
زۆر سوپاس بۆ رێز لێنانی باشترین گۆرانی ساڵی 2013 بۆ گۆرانی “به‌ناز”ی من و هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست “کاروان کامل” له لایه‌ن سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان – لقی دهۆک، سوپاس بۆ ئه‌و خه‌ڵاته مێژوییه، لای من نرخێکی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه.
زۆر سوپاس بۆ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌و میدیا و که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنانه‌ی که له‌و رێوره‌سمه ئاماده‌بوون.
ده‌شنێ موڕاد – BMB GROUP