گۆرانیبێژی ناوداری بەریتانی رۆجەر واتێرز: فیلمەكانی بەهمەن قوبادی زۆر جوانن و بینەر ڕادەچڵەكێنن

bahmen-binar2
گۆرانیبێژی ناوداری بەریتانی رۆجەر واتێرز: فیلمەكانی بەهمەن قوبادی زۆر جوانن و بینەر ڕادەچڵەكێنن

گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری بەریتانی راجێر واتێرز، لە وتووێژێكی تایبەتدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی بی بی سی ڕایگەیاند: فیلمەكانی بەهمەن قوبادی زۆر جوانن و یەگجار زۆر بینەر ڕادەچڵەكێنن.
شاعیر، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ناوداری بەریتانی و ئەندامی سەرەكی گرووپی موزیكی “پینك فلۆید” جۆرج رۆجەر واتێرز George Roger Waters لە وتووێژێكی تایبەتدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی بی بی سی ڕایگەیاند: سینەما دەزگایەكی ڕاگەیاندنی زۆر بەهێزە و من یەكێكم لە لایەنگرانی بەرهەمەكانی فیلمسازی ئێرانی بەهمەن قوبادی. “كاتێك بۆ مەستی ئەسپەكان” و “كیسەڵەكانیش دەتوانن بفڕن” … ئەم فیلمانە لە ئەمەریكا دەیانناسنن و فیلم گەلێكی زۆر جوانن و یەگجار زۆر بینەر ڕادەچڵەكێنن و لەڕاستیدا هەر ئەو شتە باس دەكەن كە من سەبارەت بە “لەقە لێدانی چەكمەكان لە دەرگا” باسی دەكەم و ئەوەی كە ئەم باروودۆخە تا چ ڕادەیەك ناخۆش و هەست بزوێن و نامرۆڤانەیە.
گوتیشی: هەر كەس تا ئەو جێگایەی كە بۆی دەگونجێت دەبێت هەوڵبدات ئەم باروودۆخە بگۆڕێت و هەرچی زیاتر لەسەر مرۆڤەكان لە دنیادا كاریگەری ئەوتۆ دابنێت. قوبادی ئەم كارە دەكات بە بێ ئەوەی كە كەسێك تاوانبار بكات، چونكە چیرۆكەكانی لەوپەڕی ئاساییدا كاریگەرن و پنچكی قووڵیان لەو كەلتوورەدا هەیە كە ئەو بە باشی لێی دەگات.
واتێرز ئەوەیشی ئاشكرا كرد: بەهمەن قوبادی لە هونەر و پسپۆڕیەكەی وەكوو فیلمسازێكی گەورە كەڵك وەردەگرێت تا ژیان بۆ ئێمە بە شێوەیەك بگێڕێتەوە و ئێمە لە جاران زیاتر مرۆڤتر بكات.
بەهمەن قوبادی بەنیازە بانگهێشتی رۆجەر واتێرز بكات تاكوو سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و هاوكات لەگەڵیاندا قسە بكات بۆ پڕۆژەكانی داهاتووی و هاوكاری و دروستكردنی كلیپ لەگەڵ ئەم گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرە بەریتانییە.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون