گوڵباخ به‌هرامی:ئه‌گه‌ر داهێنه‌ری ده‌ق له‌ده‌ربڕیندا خودسانسۆری كرد ئه‌وا نه‌یتوانیوه په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێت
سازدانی: شه‌ریف فه‌لاح
دوای ساڵانێك له‌نووسینی شیعر‌و به‌شداریكردنی له‌چه‌ندین كۆڕ‌و فێستیڤاڵی شیعریدا، له‌م دیداره‌دا بۆ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، گوڵباخ به‌هرامی ژنه شاعیری كوردستانی رۆژهه‌ڵات، وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به‌پرسی شیعر‌و توانای ژنان له‌بواری ئه‌ده‌بی و شیعر‌و چه‌ندین ته‌وه‌ری دیكه ده‌داته‌وه.
* سه‌ره‌تا با له‌وه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، به‌ڕای به‌ڕێزت سه‌ره‌تاكانی هاتنه ئارا‌و هه‌لومه‌رجی ده‌سپێكی بزاوتی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی له‌ناو توێژی ژنان له‌رۆژهه‌ڵات بۆ چ قۆناغێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و چۆن بووه؟
- وه‌ك ده‌زانن كه بزاڤی ئه‌ده‌بی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌گشتی له‌سه‌ر ده‌ستی شاعیرانی كلاسیكخواز تا داهێنه‌رانی ره‌وتی نوێی شیعر، چه‌ندین ره‌وت و قۆناغی گرنگی بڕیوه. هه‌ر له‌ئه‌ره‌ستۆو ئه‌فلاتوونه‌وه هه‌تا سه‌رده‌می مۆدێڕنیته‌و رێنسانسی شیعر‌و ره‌وتی پۆست مۆدێڕنیزم و قۆناغه‌كانی ئێستای شیعری هاوچه‌رخی كوردی، نه‌ته‌وه‌ی كورد، وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن شوناس و ماهییه‌ت و ره‌سه‌نایه‌تیی پته‌وی مێژوویی، له‌دژوارترین قۆناغه‌كانی ژیاندا، هاتۆته مه‌یدانی ئه‌ده‌بیاتی كوردییه‌وه‌و ئاوێزانی ئه‌فسوونی ئه‌هورایی شیعر بووه. شیعری ژنانیش له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌زموونی رابردوودا سه‌ریه‌هه‌ڵداو گه‌لێك ئه‌زموونی نوێی بۆ داهاتوو و مێژووی هاوچه‌رخی خۆی تۆماركردووه. لێره‌دا ده‌توانین وه‌كو یه‌كه‌م ژنه شاعیری رۆژهه‌ڵات ئاماژه به‌ماشه‌ره‌ف خانم (مه‌ستووره ئه‌رده‌ڵان) بكه‌ین كه له‌فه‌زایه‌كی دۆگماتیزم و داخراودا رچه‌شكێنی شیعری كوردیی ژنان بوو كه به‌نووسینی شیعری فارسی و كوردی به‌شێوازی كلاسیك توانی له‌خه‌م و ئازاره‌كانی خۆیی و له‌ته‌نیایی و خۆشه‌ویستی بدوێ كه ئه‌و جورئه‌ته له‌شیعری مه‌ستووره‌دا به‌رجه‌سته‌یه كه له‌كه‌لامی خۆشه‌ویستیدا ده‌ربڕینه‌كانی به‌ناسكییه‌كی ژنانه‌وه رووی هه‌سته‌كانی له‌لایه‌نی به‌رانبه‌ر ده‌كات و بوو به‌یه‌كه‌م ژنی شاعیر كه توانی به‌ربه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بشكێنێت و له‌دووتوێی شیعردا هه‌ستی ژنانه و خه‌می هاوبه‌شی هاوڕه‌گه‌زه‌كانی ده‌رببرێت. له‌دوای ئه‌و قۆناغه‌وه له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به‌هاتنه ئارای مێتۆدگه‌لی مۆدێڕنیزم و پۆست مۆدێڕنیزمه‌كان، له‌ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا، به‌هه‌موو چه‌مك و ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانییه‌وه، له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ره‌وته له‌شیعردا، ئاڵوگۆڕێكی بونیادی و بنه‌ره‌تی به‌سه‌ر داهات. كه به‌مجۆره كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌ده‌بیاتی نوێخوازییه‌وه‌و هه‌م به‌ناوه‌ڕۆك و ده‌قی شیعری و هه‌م به‌شێوه‌ی پێكهاته‌و داڕشتن و هه‌م له‌ڕووی رواڵه‌ته‌وه، وه‌رچه‌رخانێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی. كه یه‌كه‌م ژنه شاعیر كه به‌زمانی كوردی و به‌شێوازی شیعری نوێ نووسینی به‌رده‌وام كرده‌وه خاتوو ژیلا حوسێنی بوو كه به‌رگێكی نوێی له‌باڵای شیعری كوردی ژنانه‌دا نه‌خشاندو له‌م بواره‌دا ببووه پێشه‌نگی قۆناغێكی نوێ له‌ره‌وتی ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا. هه‌روه‌ها به‌سه‌رهه‌ڵدان و به‌رفراوانتر بوونه‌وه‌ی شیعری نوێی كوردی له‌رۆژهه‌ڵاتیش ژنانی شاعیر هاتنه مه‌یدانی گه‌مه‌كانی شیعر و ده‌نگی نوێخوازی و پێشكه‌وتنیان به‌رز كردۆته‌وه‌و پێم وایه شوێن په‌نجه‌یان له‌م بواره‌دا به‌رجه‌سته‌و به‌رچاوتر له‌ژنانی هاوچه‌رخی خۆیان وه‌دیار كه‌وتووه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
* نامانه‌وێ لێره‌دا جیاوازییه‌ك له‌نێوان شیعری ژن و پیاودا ساز بكه‌ین، چونكه ئه‌ده‌ب و شیعر له‌جه‌وهه‌ردا بۆ مرۆڤن، به‌ڵام به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی و قه‌واره‌ی كۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌كان و یه‌ك له‌وان كوردستان ئه‌م توێژه به‌پێی زه‌بری كۆمه‌ڵ و نه‌ریته باوه‌كان له‌پێوه‌ندییه سیاسی، فه‌رهه‌نگ و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌راوێز خراوه، بێگومان له‌وه‌ها دۆخێك‌دا بیر‌و روانگه‌و پێناسه‌كان بۆ ژیان جیاوازییان ده‌بێ و ده‌ردو خه‌م و ئازاره‌كان جیا ده‌بنه‌وه، ژن و كچی رۆژهه‌ڵاتی له‌شیعر، چیرۆك و به‌گشتی ئه‌ده‌بدا چۆن ئه‌و لایه‌نه ژنانه‌یان به‌رجه‌سته كردووه؟
- شیعر زاده‌ی هه‌سته‌و تێكه‌ڵێكه له‌و خولیا‌و ئاواتانه‌ی كه مرۆڤی هه‌ستیار له‌دونیابینیی خۆیدا به‌په‌نجه‌ی وشه ئه‌یخوڵقێنێت و ناتوانرێت سنوور بۆ ئه‌و هه‌ڵفڕینه دابنرێت. من له‌گه‌ڵ جیاكردنه‌وه‌ی شیعری ژنان و پیاواندا نیم، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ده‌بێ جیاوازییه‌ك هه‌بێت تا ئه‌و ده‌نگه شیعرییه راسته‌قینه له‌سۆنگه‌ی خۆیه‌وه به‌رجه‌سته ببێت و ره‌ساله‌تی واقیعیی خۆی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت. دیاره كه نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و تێكه‌ڵبوونی به‌ژیانی تاكه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر عه‌قڵییه‌ت و بۆچوون و كرده‌وه‌ی كه‌سه‌كان و دواتریش كاردانه‌وه‌ی له‌بواره جیاجیاكاندا به‌دیده‌كرێت. ژنان وه‌كوو تاكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام یه‌كه‌مینی ئه‌و كه‌سانه بوونه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر گۆڕانكاری و قه‌یران و ململانێ
ی نه‌ریته باوه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه. هه‌ر بۆیه پێم وایه كه روانگه‌ی ژنان بۆ ژیان و پێكهاته‌كانی جیاوازه له‌گه‌ڵ روانگه‌یه‌كی پیاوانه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالاردا هه‌رچه‌نده كه خودی تاكیش بڕوای به‌و جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌بێت. كه‌وایه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئازاره‌كانی ژیان له‌ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانییه‌وه خوڵقێنه‌ری ئایدیا و تێفكرینێكی جیاواز ده‌بێت كه هه‌ریه‌ك له‌پێناسه‌ی واقیعیی خۆیدا ئه‌كه‌وێته خانه‌ی هه‌ست و سۆزه شه‌خسییه‌كانی مرۆڤه‌وه كه له‌ده‌ربڕینێكی شاعیرانه‌دا هه‌ندێكجار ئازاره هاوبه‌شه‌كان له‌ده‌نگێكی شیعری ژنانه‌و پیاوانه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه. له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵاتیش جیا له‌ئازاره هاوبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه پرسی ژنان ئه‌خاته كه‌ناڵی پڕه‌نسیپ و نه‌ریته كۆن و باوه‌كانه‌وه. كۆمه‌ڵێك خه‌م و ئازاری سیاسیش هه‌یه كه شیعری ژنان به‌ره‌و نۆستالۆژیایه‌كی به‌رینتر ئه‌كێشیت، ئه‌ویش ژێرده‌سته بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و خه‌می خاك و ئازار بۆ ئازادی و هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه زه‌وتكراوه‌كانی كورده.
* بێگومان سانسۆری ده‌سه‌ڵات ده‌بێته هۆی خود سانسۆری له‌لای داهێنه‌ری ده‌ق، به‌ڵام ئه‌م دۆخه له‌لای ژنان دوو قاته، له‌به‌ر نۆرم و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا ژن دیسان ناتوانێ وه‌كوو پیاو له‌شیعرو ده‌ربڕیندا ئازاد بێ له‌مباره‌وه رای به‌ڕێزت چیه‌و ژنان چۆن له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه؟
– ئه‌گه‌ر داهێنه‌ری ده‌ق له‌ده‌ربڕیندا خودسانسۆری كرد ئه‌وا نه‌یتوانیوه په‌یامی به‌رچاوی خۆی بگه‌یه‌نێت و ره‌وایی به‌واقیعیه‌ته‌كانی ده‌روونی ببه‌خشێت كه ئه‌مه‌ش ته‌نیا ئه‌چێته خانه‌ی ده‌ربڕینێكی ره‌واڵه‌تی، ترسنۆكانه‌و ساكاره‌وه. دیاره به‌رده‌وام گوشار‌و سانسۆری ده‌سه‌ڵاته ملهوڕو دیكتاتۆره‌كان به‌پله‌ی یه‌كه‌م رۆشنبیرانی كۆمه‌ڵگا ده‌كاته ئامانج و پێنووس كه چه‌كێكی بێده‌نگه هه‌میشه لێی ترساون. شاعیران و داهێنه‌رانی ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانیش كه هه‌ستیارانه ژیان ئه‌هه‌ژێنن به‌رده‌نگانی هه‌سته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆیان بوون، به‌ڵام ئێمه ئه‌توانین له‌باتی خودسانسۆری و خۆخواردنه‌وه شێوازی ده‌ربڕینه‌كانمان بگۆڕین تا بتوانین هوشیارانه له‌داهێنانێكی دڵخوازدا ره‌ساله‌تی پیرۆزیی شیعر به‌رجه‌سته بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ناتوانین بڵێین (رقم لێته) ئه‌توانین بڵێین (خۆشم ناوێی). ئه‌مه بۆ ژنانیش هه‌روایه‌و هه‌ر ده‌نگ و زمانێكی نووسین كه ئازادییه تاكه‌كه‌سی و شه‌خسییه‌كانی سانسۆر بكرێت، ناتوانێت داهێنانێكی سه‌ركه‌وتوو و ته‌واو بێت، چونكه ره‌هه‌ندێكی ئه‌و ده‌نگ و زمان و ده‌قه ئه‌ده‌بییه كه‌وتۆته به‌ر رووخانی بنه‌مایی له‌ده‌ربڕیندا و ناتوانێت تێكه‌ڵ به‌هه‌ستی خوێنه‌ر و بیسه‌ر بێت ئه‌گه‌ر له‌كانگای راستییه‌كانی ده‌روونه‌وه هه‌سته جیاواز‌و بیره جیاوازه‌كان تێهه‌ڵكێشی یه‌كتر نه‌كات.
* هاتنه مه‌یدانی شه‌پۆلێكی به‌رین له‌كچان و ژنان له‌رۆژهه‌ڵات له‌چالاكییه فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بییه‌كان، چ كاردانه‌وه‌و كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌بووه‌و چ یارمه‌تییه‌كی به‌ره‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی زمان و شیعر‌و ئه‌ده‌ب كردووه؟
- هاتنه مه‌یدانی ژنان و كچانی شاعیر‌و نووسه‌ر له‌چالاكییه فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌نگاوێكی به‌هێزو پته‌و بوو كه توانی رۆڵی كاریگه‌رو پێویستیی ژنان له‌پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگاو له‌ریزی كاروانی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگدا جێگیر بكات و باڵی ته‌واوكه‌ری ئه‌و هه‌ڵفڕینه بێت كه په‌نجه‌ره‌ی روانینێكه له‌جوانی و خۆشه‌ویستیی مرۆڤ كه به‌رووی دونیای هه‌ست و سۆزدا ئه‌كرێته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌ده‌بیاتی كوردی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه كه به‌شێكه له‌به‌هێز بوون و پڕبار بوونه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی ژنانه له‌ئه‌ده‌بی كوردیدا. ئه‌و جورئه‌ت و بوێرییه كه ده‌نگێكی شه‌فافی ره‌واییه و ئازاره شاراوه‌كانی ره‌گه‌زێكی په‌راوێزخراو زه‌ق ده‌كاته‌وه، بێگومان رۆحی تازه بوونه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌یه كه جه‌سته‌ی له‌بیر كراوی خه‌مه هاوبه‌شه‌كانی ژنان له‌كۆمه‌ڵگادا زیندوو ده‌كاته‌وه و پاڵپشتی هه‌ره به‌هێزی بزووتنه‌وه‌كانی ژنان ده‌بێت.
* له‌رابردوودا، نووسین به‌تایبه‌ت شیعر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ئاستی خوێنده‌واری و ئه‌كادیمییه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بینین زۆرێك له‌نه‌وه‌ی تازه‌ی ئه‌دیبان خاوه‌ن خوێندنی باڵا‌و زانستگایین، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌گشتی چۆن ده‌بینی و له‌ناو كچان و ژنانی ئه‌دیبـی رۆژهه‌ڵات چۆن له‌و دیارده‌یه ده‌ڕوانن؟
- دیاره هه‌تا زانست و ئاستی خوێنده‌واریی تاك له‌سه‌ره‌وه بێت ئه‌قڵییه‌ته‌كان زانستییانه‌تر په‌روه‌رده ده‌بن. ئه‌م تێگه‌یشتنه زانستیانه‌ش ده‌رگایه‌كه بۆ گه‌یشتن به‌فه‌همی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. كه تاكی ئێمه خوێنده‌وار بوو بۆ ده‌ربڕین و داڕشتن به‌ئێتیكێكی سه‌رده‌میانه‌وه ئه‌دوێت و به‌ها و پڕه‌نسیپه‌كان پێناسه ئه‌كات. له‌هه‌ر بوارێكدا ئه‌كادیمی بوون ره‌مزێكی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنه كه ئه‌مه بواری ئه‌ده‌بیش ئه‌گرێته‌وه. جیا له‌ئیلهامی ده‌روونی و هه‌ستی ناخوداگاو فاكته‌ره ده‌روونییه‌كان و هه‌ژانی هه‌ست له‌جوڵانه‌وه‌ی پێنووس بۆ داهێنان و ده‌ربڕینه‌كانی كه‌سێكی ئه‌دیبدا، خوێنده‌واری ئه‌توانێت شاباڵی گه‌یشتن به‌لووتكه‌ی ئامانجه پیرۆزه‌كانی داهێنه‌رانی ده‌ق و ئه‌ده‌بیاتی كوردی بێت. تاكێكی ئه‌دیب ئه‌گه‌ر ئاكادیمی بوو، ئه‌توانێت ره‌خنه‌گرێكی باش و لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی ده‌روه‌ست و شاره‌زا بێت، ئه‌توانێت شاعیر‌و نووسه‌رێكی رۆشنبیر‌و خاوه‌ن ئه‌زموون بێت. له‌رۆژهه‌ڵاتیش هه‌روا به‌كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌گشتی به‌رووی ژنان و هه‌وڵ و چالاكییه فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه‌كان، ژنان و كچان توانیویانه نه وه‌ك كه‌سێكی ئاماتۆرو بێ هێز به‌ڵكو وه‌كو كه‌سانێكی خاوه‌ن ئیراده‌و ئه‌زموونی تایبه‌ت له‌م بواره‌شدا پێش بكه‌ون. * روانینی ژنان له‌شیعردا بۆ چه‌مكی عه‌شق چۆن لێكده‌ده‌یه‌وه؟ نیشتمان له‌نووسینی ژنانی كورددا له چ ئاستێكدایه؟
- عه‌شق هێمای به‌رده‌وامبوونی ژیانه‌و زاتی هه‌ر مرۆڤێك به‌عه‌شقه‌وه رێڕه‌وی ژیان ئه‌بڕێت و بۆ مانه‌وه به‌ئۆمێده‌وه پشت به‌داهاتوو ئه‌به‌ستێت. كه جووڵانه‌وه‌ی هه‌ست فه‌همی مرۆڤی هه‌ژاندو هۆگری خولیا‌و حه‌زه‌كانی كرد، ئه‌وكاته كایه‌ی عه‌شق له‌په‌نای سرشته ره‌نگاڵه‌كانی ده‌روونه‌وه، رۆحی جوانییه‌كان داگیر ئه‌كات و ئه‌ڕژێته پانتایی شعووری وشه‌كانه‌وه‌و دونیایه‌ك له‌فانتازیای بێوێنه‌ی هه‌ست و خۆشه‌ویستی ئه‌خوڵقنێت، ئه‌مه جه‌وهه‌ری هه‌ر مرۆڤێكه. به‌بڕوای من ژنان له‌شیعردا به‌عه‌شقه‌وه نووسیویانه‌و هه‌وڵیانداوه كه لایه‌نه هه‌ستیاره‌كانی به‌روانگه‌یه‌كی كراوه‌و شێوازێكی داهێنه‌رانه به‌رجه‌سته بكه‌ن. به‌بڕوای من عه‌شق وشه ئێسكۆرت ئه‌كات تا له‌جاده‌ی تێپه‌ڕین به‌رۆحی مانا‌و له‌و هه‌ورازو نشێوه‌دا به‌ته‌كامولی واقیعی خۆی بگه‌یه‌نێت. ئه‌مه پێناسه‌ی منه بۆ عه‌شق له‌شیعردا. به‌گشتی له‌شیعری ژناندا لایه‌نی نیشتمان خۆشه‌ویستی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لایه‌نێكی به‌هێزو دانه‌بڕاوه‌و بووه‌و هانده‌ری ده‌ربڕینه ئازاد‌و ره‌هاكانیان بۆته هۆی كردنه‌وه‌ی گرێی كۆژان و خه‌مه هاوبه‌شه‌كان. به‌تایبه‌ت له‌قۆناغی ئێستادا كه گه‌لی ئێمه له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر له‌هه‌ر شتێك پێویستی به‌هه‌ڵمژینی هه‌وای بێگه‌ردی ئازادی هه‌یه.
* كۆمه‌ڵگای ئێمه له‌ئاستێكدایه كه هێشتا پێویستمان به‌پێشه‌نگ و كا‌ریزما هه‌یه، رۆڵی كه‌سانێكی وه‌ك خاتوو ژیلا حوسێنی، سیمین چایچی، كولسووم عوسمانپوور، نه‌سرین جه‌عفه‌ری، مریم قازی و… له‌پانتایی ئه‌ده‌بی كوردی له‌رۆژهه‌ڵات، بۆ راكێشانی توێژی ژنان چۆن لێكده‌ده‌یه‌وه؟
– من لێره‌دا له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی وشه‌ی (كا‌ریزما) نیم. كا‌ریزما به‌كه‌سێك ئه‌وترێت كه رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه یان ره‌وتێكی جه‌ماوه‌ری ئه‌كات و له‌هه‌مانكاتدا ئه‌بێته سومبۆلێك له‌قاره‌مانیه‌تی و وه‌كو رێبه‌رێكی لیهاتوو له‌لووتكه‌ی حه‌ره‌كه‌تێكی جه‌ماوه‌ریدا به‌كاریزما ناوی لێده‌برێت. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌ورو رۆڵی ژنانی وه‌كو ئه‌و به‌ڕێزانه كه ئێوه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌تان پێكرد پێناسه بكه‌ین و هه‌ڵبسه‌نگێنین، ئه‌توانم بڵێم وه‌كو (پێشه‌نگ) توانیویانه رچه‌شكێنی بزاڤێكی هه‌ستیاری مێژوویی بن و دواتریش توانیویانه ببنه رووناكییه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌داهاتووو له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌زموونی ئه‌واندا كه‌سانێكی دیكه‌ش شوێن پێی شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی نوێی كوردی و فارسییان هه‌ڵگرتووه.
* روانین و پێناسه‌ی خۆت وه‌ك ژنێك بۆ جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌ده‌ب به‌گشتی و به‌تایبه‌تی و شیعر چیه‌و له‌شیعردا هه‌ڵوه‌دای چیت؟
- شیعر عه‌شقه‌و عه‌شق، هه‌ژانی هه‌میشه‌یی رۆحه بۆ گه‌یشتن به‌مانای راسته‌قینه‌ی ژیان. شیعر حه‌زه‌و حه‌ز، ترپه‌و لێدانی دڵه بۆ به‌رده‌وامبوون. شیعر خه‌یاڵه‌و خه‌یاڵ، فانتازیای جوانییه‌كان له‌خۆشه‌ویستیدا هه‌میشه‌یی ئه‌كاته‌وه. شیعر ده‌ربڕینی برینه‌كانی ده‌روونه، كه جارێك پۆستاڵی خه‌م ئه‌پۆشن و جارێكی تر وێنه‌ی ئه‌وین له‌رووبه‌رگی نهێنییه‌كان ئه‌نه‌خشێنێ و له‌و كاته‌دا شاعیر له‌تانوپۆی چنراوی شیعرێكی تازه‌دا ئه‌دركێت، واته په‌نجه‌ره‌یه‌كه به‌ره‌و دونیایه‌كی جیاواز‌و جیاواز له‌روانینه ئاساییه‌كانی مرۆڤ بۆ ئاسۆیه‌كی دوور ئه‌ڕوانێت كه خه‌ونه‌كانی پێچه‌وانه نه‌بن و سه‌فه‌ره‌كانی له‌واقیعه‌وه گوزه‌ر بكه‌ن، دونیایه‌ك بۆ بووژانه‌وه‌ی هه‌سته‌كان و باڵاكردنی وشه‌كان، په‌نجه‌ره‌یه‌ك بۆ كرانه‌وه‌ی دڵ و دڵێك بۆ روانین له ده‌لاقه‌ی بڕواكانه‌وه، ره‌نگه رۆژێك له‌ساباتی شیعرێكه‌وه ته‌مه‌ن سوورتر له‌هه‌میشه پێش به‌هه‌نگاوه‌كانی زه‌مه‌ن بگرێت و حه‌زه‌كانی له‌لاپه‌ڕه نهێنییه‌كانی رۆژژمێردا رابكشێته‌وه، شیعر باڵ بگرێت و كۆرپه‌ی خولیاكانی مرۆڤ له‌دایك بێت، رۆژانه‌كان له‌ده‌ڤه‌ری شیعردا به‌سه‌رمان بكه‌نه‌وه‌و ئاره‌زوو، په‌یكه‌ره‌ی ئه‌وینمان له‌مینای شیعره‌وه بۆ دابتاشێت! هه‌مان كات شاعیرێك له‌بارانی حه‌زه‌كانیه‌وه رێژنه ئه‌كات و وڵاتێك له‌جوانی چێ ئه‌كات.
* داهاتووی شیعری كوردی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چۆن ده‌بینی و ژنان ده‌توانن له‌م به‌ستێنه‌دا چ رۆڵێك بگێڕن؟
- ژنان په‌یامی هه‌میشه‌یی خۆیان هه‌یه‌و دڵنیام كه له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنیدا سه‌ركه‌وتوانه قۆناغه‌كانی داهاتووش ده‌بڕن. ئێمه له‌شیعردا ده‌سپێكێكی باشمان هه‌بووه‌و ژنانی ئێمه‌ش داهێنه‌رانی ره‌وته مۆدێڕنه‌كانی سه‌رده‌می خۆیان بوونه‌و هه‌ن. داهاتویه‌كی گه‌ش و پشكه‌وتنێكی به‌رچاو چاوه‌ڕێی رۆژهه‌ڵاتی خۆشه‌ویستمان ئه‌كات و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینیشدا هیواخوازم كه كۆتری خولیاكانی كورد له‌قه‌فه‌زی داگیركه‌رانی ئازادی به‌ره‌و ئاسمانی شینی دڵه‌كانمان بفڕێت. ئه‌وكاته شیعر نه‌ك هه‌ر باڵ ئه‌گرێته‌وه، به‌ڵكو شیعریش له‌دڵه‌وه ئه‌گری.