گرووپی ڕاز ئاگادارییەک بۆ ڕاگەیاندنەکان دەنێرێت

raz2
گرووپی (ڕاز) لە شاری کارلستادــ وڵاتی سوید ئاگاداری هەموو ڕاگەیاندنەکان دەکات کە دەتوانن بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت و هەواڵی هونەری دەربارەی ئەو ئێوارە هونەرییەی گرووپی ڕاز لە کاژێری ١٥ ڕۆژی ٤/٥/ ٢٠١٤ بەئەنجامی دەگەیەنێت بەشدار بن. یەکەم بەرهەمی گرووپی ڕاز کە کورتە فیلمێکە بە ناوی (پەنا) پیشاندەدرێت و هەروەها لەو ڕۆژەدا چەند بەرهەمێکی هونەری دیکە پێشکەش دەکرێت وەک هۆنراوە خوێندنەوە و گۆرانی و موزیک. خۆشحاڵدەبین بە هاتنتان. لەگەڵ ڕێز دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەلی ڕاز لە شاری کارڵستاد لە سوید

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون