کەرنەڤاڵی فیلم بۆ یادی ٢٦ ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: ئازار 8, 2014 بۆچوون نەنووسراوە
بە بۆنەی نێزیک بوونەوە لە یادی ٢٦ ساڵەی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە.مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتەکانی (ی.ن.ک) لە وڵاتی سوید شاری ستۆکهۆڵم بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو یادە کەرنەڤاڵێکی هونەری لە ژێر ناوی (کەرنەڤاڵی فیلم بۆ یادی ٢٦ ساڵەی هەڵەبجە) ساز دەکات.لەو کەرنەڤاڵەدا کۆمەڵێک فیلم و بەرهەم پێشکەش دەکرێن.ئەو فیلمانەی پێشکەش دەکرێن بریتین لە (ئەو ڕۆژەی بابانوئێل گریا،ئێمە،لورەی بەفر و هەروەها پێشانگایەکی دێکومێنتاری لەسەر مێنومێنتی هەڵەبجە) ئەم ڤیستیڤاڵە لە بەرواری 23/3/2014 کاتژمێر 1ی دوا نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.