کۆنسێرتی هونەرمەند حسەین سەفامەنیش لە کارلستاد

safamanish2
هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان حسەین سەفامەنیش بۆ ئەنجام دانی چەند کۆنسێرتێک لە دەرەوەی وڵات سەردانی چەند وڵاتێک دەکات و چەندین کۆنسێرت پێشکەش بە ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە دەکات. هونەرمەند حسەین سەفامەنیش لە وڵاتی سوید ٣ کۆنسێرت لە شارەکانی ستۆکهۆڵم،یوتۆبۆری و هەروەها شاری کارلستاد لە هەرێمی ڤێرملاند ساز دەکات. جێگەی باسە کۆنسێرتەکەی شاری کارلستاد لە ڕێکەوتی 14/4/2023 کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە هۆڵی Scalateatern لە شاری کارلستاد ساز دەکرێت.
بۆ دەست کەوتنی بلیت و بەشداری کردنی کۆنسێرتەکە دەتوانی سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەیت.
www.scalateatern.com/evenemang/hussein-safamanesh

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون