کوردستان پێویستی بە هاوکاریە!

sarpel02
لە دوای بوومەلەرزەکەی دوێنێ کە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەتا ئێستا زیادتر لە 480 کەس گیانیان لە دەست داوە و بە هەزاران کەس ماڵوێران بوون و بێماڵ لە کۆڵان و شەقامەکاندا شەو و ڕۆژ بە سەر دەبەن.
ئێمە لە Defend Kurdistanەوە پرۆژەی کۆکردنەوەی یارمەتی داناوە و هەوڵ دەدەین ، بە هاوکاریی هەموو دڵسۆزان، بەوپەڕی تواناوە یارمەتیی لێقەوماوانی ئەم کارەساتەی نیشتمان بکەین. ئەوەی لەم نێوانەدا گەورەترین زیانی بەرکەوت ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، پارێزگای کرماشان، لەوێدا کەمترین هاوکاری دەدرێت و پێویستیی هاوکاری زۆرترینە.
بۆیە ئێمە لەم پرۆژەیەدا دەمانەوێت یارمەتییە کۆکراوەکە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بنێرینەوە.
هەتا ئێستا هەزاران کەس بێماڵن و لەم سەرمای پاییزەدا لە کۆڵان و شەقامەکاندا دەخەون، بۆیە یارمەتیی ئەو کەسانە ئامانجی ئەم پرۆژەیەیە.
تکایە هاوکار بن و لە فەیسبووک لە ڕێگای ”tagg”ەوە هاوڕێکانیشتان ئاگادار بکەنەوە و داوایان لێ بکەن هاوکارمان بن!

زانیاریی حسابی بانکی:

SWISH: 1233381704

ژمارە حساب : 8156-2, 964 331 941-2

بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی سوێد دەژین، دەتوانن هاوکارییەکانتان بۆ ئەم حسابەی خوارەوە بنێرن:
IBAN: SE5880000815629643319412
THE BIC OF THE BANK: SWEDSESS

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون