کوردانی سوید کۆمەکی بنەماڵەی شەهید (هوجام سورچی) دەکەن

hujam
دوای ئەو شەڕ و پێكدانانەی لە نێوان پێشمەرگە و چەتە وەحشی گەراکانی داعش لە ماوەی ڕابردوو لە چەند ناوچەیەکی کوردستان ڕوویان دا.چەند پێشمەرگەیەک دەکەونە ژێر دەستی ئەو چەتانە و دوای مانەوەیان لە ڕۆژانی ڕابردوودا یەکێک لەو پێشمەرگانە بە ناوی هوجام سورچی لە لایەن جاشێکی کوردەوە لە نێو پیاو کوژانی داعشدا ئەو پێشمەگەیەی سەربڕی و هەڕەشەی لە کورد کرد.دوای بڵاوبونەوەی ئەو کردارە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر کەسانێک بۆ هاوخەمی خۆیان و پشتگیری کردن لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهید هوجام سورچی هەستان بە کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ ئەو بنەماڵەیە کە لە ئاستێکی هەژاردا دەژین.یەکێک لەو کەسانە بەڕێزێک بە ناوی (لەیلا شۆرەوی) کە تا ئێستا بڕێکی باش پارەی کۆکردۆتەوە و لە داهاتوودا پێشکەشی ئەو بنەماڵە دەکرێت.لە لایەکی دیکەوە هونەرمەند بڵند عەبدووڵایش هەمان کاری ئەنجام داوە و کەسانێکی زۆر پەیوەندیان پێوە کردوە لە سوید و وڵاتانی دەوروبەری سویدەوە بۆ ناردنی هاوکاریەکانیان بۆ ناوبراو.
خۆشەویستان ئێوەس دەتوانن لە ڕیگەی ئەم ژمارە بانکیەوە بەڕێز لەیلا خان سەرپرشتی دەکات هاوکاریەکانی خۆتان بنیرن بۆ ئەو بنەماڵە سەربەرزە،
8105-9,943668542-5 SwedBank

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون