کورتە فیلمی “بژی پێشمەرگە” خەڵاتی بەشداربووانی پێدرا

maryam2
لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی ٩ی ٢٠١٥ لە شاری کارلستاد ڤیسیلیڤاڵی کورتە فیلم لە لایەن (فیلم ئوێرنەرن) کە ساڵانە بۆ کورتە فیلم ساز دەکرێت بەڕێوەچوو. جێگەی باسە لەو فیستیڤاڵە دەیان فیلمی تێدا نیشان درا و پاشان لە لایەن لیژنەوە خەڵاتی جۆرا و جۆر بەسەر دەرهێنەری فیلمەکان بەخشرا. لەو ڤێستیڤاڵە کورتە فیلمی (بژی پێشمەرگە) لە دەرهێنانی مریەم محەمەد فەرەج خەڵاتی بینەری پێ بەخشرا.خەڵاتی بینەر بریتیە لەو خەڵاتەی کە بینەر بڕیار لەسەر فیلمەکە ئەدات و هەڵی دەسەنگێنێت.کورتە فیلمی بژی پێشمەرگە باس لە پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش دەکات.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون