کلیپی “ئاوەدەن جوانڕۆ” بە شێوازێکی نوێ
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: ئایار 31, 2014 بۆچوون نەنووسراوە
گۆرانی ئاوەدەن جوانڕۆ یەکێکە لەو گۆرانیانەی لە لایەن چەند گۆرانیبێژێکەوە پێشتر وتراوە و کاری کلیپی بۆ ئەنجام دراوە.لە بنەڕەتدا ئەم گۆرانییە لە لایەن شاعیر و هونەرمەندی ناوچەی جوانڕۆ (میرزا لوتفوڵای جوانڕۆ) یەوە چراوە.ئاواز و هۆنراوە ناوبراو خۆیەتی.بەڵام ئەم کلیپەی ئیستا لە لایەن گۆرانیبێژێکی لاو (خالید بەشارەتی)یەوە بە شیوازێکی زۆر جوان کلیپی بۆ کراوە و پێشکەش کراوە بە سەرقڵا.ئۆرگ.جێگەی باس کردنە کاری کلیپ و مۆنتاژی ئەم بەرهەمە لە لایەن کاک جەلیل کەریمی لە شاری جوانڕۆ ئەنجام دراوە.