کاکەبرا ئەلیاسی:لە خۆشی و ناخۆشیدا کورد نەورۆزی پیرۆز ڕاگرتووە
چه‌ند ڕۆژیکه له فه‌یسبووک سه‌باره‌ت به گێڕانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز بابه‌تی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره بلاو ده‌بیته‌وه و به‌داخه‌وه خه‌ریکه ئه‌و جۆره بۆچوونانه زیاتر په‌ره‌بستینیت و سه‌ئه‌نجام زۆر کرده‌ی نه‌شیاوی لیی بکه‌ویته‌وه. سه‌باره‌ت به نه‌ورۆز و ئاهه‌نگ گێرانی له ئه‌و رۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا کورد له میژووی دوور و نزیکی خوی‌دا له خوشی و ناخۆشیدا ئه‌و یاده‌ی به‌رزو پیرۆز ڕاگرتووه، هه‌ر له سه‌ر شایی گێران له نه‌ورۆزدا 1000 ڕۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته گیانیان له ده‌ست داوه.ئه‌وه ڕاسته که کوردستان ئیستا به‌داخه‌وه تووشی شه‌رێکی قورس و گران هاتووه و ڕۆژ نیه ڕۆله‌ی ئه‌م ولاته شه‌هید نه‌بێ. پاراستنی کوردستان ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موو تاکیکی ئه‌م وڵاته‌یه، دوژمنانی کورد به‌رده‌وام له ئه‌وه ده‌گه‌ریین که خوشییه‌کان له کورد و کوردستانی تیک بده‌ن. ناىی بهێلیین ئاره‌زووی دوژمنانی کوردستان بیته دیی. شایی و شیوه‌ن دوو شتی جیاوازن له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا. به شایی و خۆشی کوردستانیان ده‌توانن وره‌ی پۆڵایینی خویان به‌رز ڕاگرن و نیشانی دوژمنانی خویان بده‌ن که کورد دڵیی به ژیان خوشه و بۆ ژیان ده‌ژیت.
نوسەر
کاکەبرا ئەلیاسی