کارلستاد:کۆبوونەوەی بنەماڵەکان بە بۆنەی سەری ساڵ بە وێنە و ڤیدیۆ
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: كانونی دووهم 1, 2014 بۆچوون نەنووسراوە
بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینی لە شاری کارلستاد وڵاتی سوید.کومیتەی یەکییەتی کوردان لەو شارە وەک هەموو کارەکانی پێشوویان توانیان بنەماڵە کوردەکان بە بۆنەی ساڵ نوێوە لە دەوری یەک کۆ بکەنەوە.بۆ بەڕێکردن و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش لە چواردەوری یەکتردا وەک جارانی پێشوو کومیتەی بەڕێوەبەری یەکییەتی کوردان لە کارلستاد بە کۆمەڵێک بەرنامەی خۆش و گۆرانی و هەڵپەڕکێ تا نیوە شەو کۆبوونەوەی بنەماڵەکان بەردەوامی هەبوو.ئێمەش وەک پێگەی سەرقڵا کۆمەڵێک وینە و ڤیدیۆیی ئەو شەوەمان ئامادە کردوە بۆ ئێوەی ئازیز و بە هیوای ئەوەی بە دڵتان بێت و هەروەها ساڵی نوێی ٢٠١٤ ببێتە ساڵێکی خۆشی و تەبایی لە ناو گەلی کورددا.
Wenakan le Facebooki Serqela