ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی چۆپی بۆ ئازادی و سەربەستی

chopyserbasty2
ئەم سرودە ناوی سەربەستییە،تێکستی ئیدوارە و دکتۆر کەمال میراودەلی کردویەتی بە کوردی و لە لایەن هونەرمەند کاك بورهان موفتییەوە ئاوازی بۆ دانراوە و هونەرمەند گۆران کامیل ئامەدە و دابەشی کردووە و هونەرمەند میران میرانی تۆماری دەنگی بە ئەنجام گەیاندووە.ئەو کەسانەی کە رۆڵ لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا دەبینن لە چەندیین وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان تێدا کردووە، وەکوو فەرەنسی، ئەڵمانی، میسری، ئەفغانی، ئەندەنوسی، هیندی، تورکی و بەریتانی.هەر یەکێك لەوانە بە دەست و خەتی خۆیان و بە زمانی خۆیان وشەی سەربەستییان بوسیوە و بەرزی دەکەنەوە، وەکوو ویستێکی نێودەوڵەتی کە ئێستا لە ئارادایە بۆ پشتگیری لە گەلی کورد و ئەزمونە پێشکەوتنخوازەکەی.بەڕاستی من لێرەدا دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ هێزی سەربەرزی پێشمەرگە و داوا لە هەموو گەلی کورد دەکەم هەر وا بەیەکگرتوویی بمێنێتەوە بۆ پاراستنی ئەو ئازادییەی کە لە کوردستاندا هەیە.هیوادارم خۆڕاگران و شۆڕشگێڕانی کۆبانی بە تەنها نەمێننەوە و ڕاگەیاندراوەکان هەڵوێستی جوامێرانەی لە گەڵدا بێت. سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنم و هیوادارم ئەزمونی شەنگال لە هیچ پارچەیەکی کوردستان دووبارە نەبێتەوە.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون