ڤیدیۆ: ئیبراهیم حەکیم لە هەڕەشە لە نوری مالیکی دەکات

ibrahim2
نه‌بونی پاره‌ له‌ بانكه‌ كان و نه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حوكومه‌ت له‌ كاتی خۆیدا به‌ ته‌واوی خه‌ڵكی سه‌رقاڵ كردووه‌ و هونه‌رمه‌ندانیش به‌شێكن له‌و چینه‌ی هه‌مان ئێش و ئازاریان هه‌یه‌ و خه‌می خه‌ڵكییانه‌.دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له‌ شاری هه‌ولێر به‌هۆی نه‌بونی پاره‌ و موچه‌وه‌ به‌ندێكی گۆرانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڵاو كرده‌وه‌.له‌ ئێستا هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی ناسراوی شاری هه‌ولێر ئیبراهیم حه‌كیم له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی دا ته‌له‌فون بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ده‌كات وه‌ك هاورێیه‌كی نزیكی خۆی ده‌ناسێنێت و دوای هه‌واڵ پرسین و خۆناساندنی پێی ده‌ڵێت بیرت دێت ته‌سبیحم لێ‌ كڕیت؟ داوای لێ‌ ده‌كات بۆ مه‌عاشی ئه‌و خه‌ڵكه‌ فه‌قیره‌ی بڕیوه‌ و داوا ده‌كات پاره‌یان بۆ بنێرێت.شایه‌نی باسه‌ ئیبراهیم حه‌كیم هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ نه‌داوه‌ كه‌ ئایا راستی یه‌، یان سیناریۆیه‌؟هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم حه‌كیم یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ كۆمیدیه‌كانی كوردستان و خاوه‌نی چه‌ندان كاری شانۆ و درامایه‌ به‌شێك له‌ منداڵه‌كانی هه‌مان رێچكه‌ی باوكیان له‌ هونه‌ردا گرتووه‌.

نوسین
لە NRT2 وەرگیراوە.

Ibrahim Hakim Hareshe Le Nuri Maliki Dekat by serqela

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون