ژنێکی دانیمارکی پێشانگایەکی لە کوردستان کردەوە
له‌م ڕۆژانه شێوه‌كاری دانیماركی خاتوو ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر له‌سلێمانی ئاماده‌بوو و پێشانگایه‌كی تایبه‌تی خۆی له‌سلێمانی كرده‌وه له‌درێژه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكانی و نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانی له‌كوردستان ،ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشانگایه‌ی شێوه‌كاری ناوبراو به‌ختیار سه‌عید كهئاگاداری كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ی بوو له‌باره‌یه‌وه به‌ماڵپه‌ری ئێن ئارتی دووی راگه‌یاند: له‌م رۆژانه خانمه شێوه‌كاری دانیماركی ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر له‌درێژه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكانی له‌كوردستان پێشانگایه‌كی نوێی كرده‌وه له‌سلێمانی و ئه‌و پێشانگایه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ژنانه‌وه سپۆنسه‌ری كرا، له‌و پێشانگایه‌دا خاتوونی شێوه‌كار چه‌ند به‌رهه‌مێكی شێوه‌كاری تایبه‌تی خۆی نیشانی ئاماده‌بوواندا ، شایه‌نی باسه شێوه‌كاری ناوبراو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پێشانگایه‌كی تری له‌هه‌ولێر كرده‌وه‌و به‌رهه‌مه‌كانی به‌ئاماده‌بووان و جه‌ماوه‌ری شێوه‌كاری ئاشنا كرد‌و دوای هه‌ولێر له‌سلێمانی پێشانگایه‌كی كرده‌وه‌و و درێژه به‌كردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانیدا له‌كوردستان له‌بواری شێوه‌كاری و له‌و پێشانگایه‌دا به‌جلی كوردی به‌ژداری كرد‌و ده‌ركه‌وت .ده‌رباره‌ی به‌روارو كات وشوێنی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایه ناوبراو زیاتر ووتی: ڕۆژی یه‌ك شه‌م به‌رواری 1/12 شێوه‌كاری ناوبراو ئه‌م پێشانگا تایبه‌تیه‌ی كرده‌وه له‌سلێمانی كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی ته‌وار .
فۆتۆ: شۆڕش محه‌مه‌د
سەرچاوە
NRT2