ڕوونکردنەوە، سوپاس و پێزانین

laylashaswarilaylashaswari3
مرۆڤدۆستان، خیرخوازان، هەموومان لەگەڵ بیستنی مەرگی کارەساتباری شەهید (هوجام سورچی) تاساین، کە بەدڕندەترین شێوە شەهیدکرا. ئەم شەهیدە غەدر لێکراوە لە پاشخۆی ١١ رۆڵەی جێهێشتووە و دوان لە منداڵەکانی خاوەنپێداویستی تایبەتن، لە هەمانکاتیشدا گوزەرانیان لە ئاستێکی هەژاریدایە و پێویستیان بە ئاورلێدانەوەی جدی هەیە. من، وەک تاکێکی کورد لە وڵاتی سوید لە بریارمدا ئەرکی کۆکردنەوەی کۆمەکی ماددی بۆ ئەم بنەماڵەیە بگرمە ئەستۆی خۆم. دوای دەستکردن بە کۆکردنەوەی هاوکاریەکان، خۆشبەختانە لەلایەن کوردستانیانەوە لەدەرەوە و ناوەوەی کوردستان پێشوازییەکی گەرمیلێکرا.لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتاییداین و دواکاتیش بۆ ناردنی یارمەتیەکان رۆژی چوارشەممە ٥/٢/٢٠١٥. لێرەوە بە پێویستی دەزانم مێکانزمەکانی پرۆسە کۆکردنەوەی یارمەتیەکانتان بۆ رون بکەمەوە کە خۆی لە سێ قۆناغ دەبینێتەوە، کە بەم شێوەیە. ١/ دیارکردنی ئەو کاتە بوو کە رامانگەیاند بۆ وەرگرتنی یارمەتیەکە کە تا رۆژی چوارشەممە ٥/٢/٢٠١٥ بەردەوامی دەبێت. ٢/ دوای کۆتایی هاتنی کاتی دیاریکراو، راگەیاندنی کۆی هاوکاری وەرگیراوە بە دۆکۆمێنتەوە. ٣/ پەیوەندیکردن بە بنەماڵەی شەهید هوجام و گەیاندنی تەواوی یارمەتیەکە، دواتریش بە دێکۆمێنت بڵاوی دەکەینەوە، لە دڵنیایی گەیشتنی.
لەیلا شۆرەوەی و سۆران عومەر

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون