ڕاز لە ئێوارەیەکی هونەریدا
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە: ئازار 28, 2014 بۆچوون نەنووسراوە
گرووپی ڕاز لە شاری کارلستاد وڵاتی سوید.نوێترین کار و بەرهەمی هونەری خۆی پێشکەش بە هونەر دۆستان دەکات.گرووپی ڕاز بۆ فیلم و شانۆ کە ڕێکخراوێکی هونەریە لە وڵاتی سوید دامەزراوە و لە ڕابردوودا چەندین بەرهەمی هونەری خۆی هەبووە.لە ڕیکەوتی ٥/٤/٢٠١٤ کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی شاری کارلستاد نوێترین بەرهەمی خۆی کە لە کورتە فیلمێک لە ژێر ناوی (پەنا) پێشکەش بە ئامادەبووان دەکات و هەروەها لەو ئێوارە هونەریەدا چەند بابەتێکی هونەری دیکە وەک گۆرانی،شانۆ و شیعر خوێندنەوە پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێت.