چەند کورتە شیعرێکی (مامۆستا پاریز) لێرە بخوێنەوە

wenaynia1
چه‌ند کورته‌ شێعر
“ساقی”
ساقی موبته‌لای جامێك شه‌رابم
تا پێی ساڕێـژكه‌م دڵه‌ی كه‌بابم
هه‌ر ئه‌مه‌ كه‌وا ڕووم نییه‌ بڵێم
ڕه‌وایــه‌ ئیتر وه‌هـــــا بسووتێم؟
***
“شه‌م”
ئه‌ی شه‌م له‌ دووریت منم په‌روانه‌
ئیشی په‌روانه‌ش خۆ هه‌ر سوتانه‌
ئه‌و له‌ ویسالدا ئه‌سوتێ و ئه‌مرێ
كه‌ چی له‌ فیراق من دڵم ئه‌گڕێ
***

“یاد”
نیمه‌ بۆت قه‌رار به‌ ڕۆژ و به‌ شه‌و
چونکه‌ له‌ یادت لێم گیراوه‌ خه‌و
ئه‌ر بۆ ساتێکیش بنووم به‌ بێ خه‌م
به‌و ئومێده‌یه‌ که‌وا پێت بگه‌م
***
“نه‌رمه‌ خه‌و”
ئازیزه‌که‌م ده‌ورانێکه‌ من وه‌کوو که‌و
ڕات ئه‌ژه‌نم،ئه‌تلاوێنم،ئه‌تکه‌مه‌ خه‌و
خودا نه‌کات بۆ ساتێکیش نه‌رمه‌ خه‌وێ
گوزه‌ر بکات به‌ چاوانتا و لێت بکه‌وێ
***
“خه‌م”
ئه‌و خه‌مه‌ سه‌خته‌ی که‌وا من هه‌مه‌
دڵ وه‌کوو کێوه‌ و ئه‌ویش وه‌ک ته‌مه‌
ڕۆژێک هه‌ر ئه‌بێ که‌ بڕوێته‌وه‌
به‌ بای ئازادی بشه‌کێته‌وه
***
“حه‌زره‌تی نان”
به‌ باربه‌رێکم گوت
تۆ که‌ هه‌میشه‌ ئیشت هه‌وڵدانه‌
ماندوو نیت؟
گوتی نا!
چون ته‌قالام بۆ گه‌یشتن به‌ خزمه‌تی حه‌زره‌تی نانه

پاریز ڕه‌حمانی(مامۆستا پاریز)

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون