چاوپێکەوتنێکی تایبەتی سەرقڵا لە گەڵ بەهرەمەندانی کوردستان ستارس
بەرنامەی Kurdistan Stars (ئەستێرەکانی کوردستان) بەرنامەیەکی پێشبرکێی هونەریە و لە سوید بەڕێوەدەچیت.ئەم بەرنامەیە بە دەیان بەهرەمەند لە تەواوی وڵاتی سویدەوە بەشداریان تێددا کردبوو و دوای ئەو قۆناغە ئێستا کاتێکی کەم ماوە بۆ بەرنامەی کۆتایی و ئەستێرەیەکی دەنگ خۆش هەڵببژێردرێت.بیۆرکەی ئەم بەرنامە لە لایەن ئومێد محەمەدەوە دانیشتووی وڵاتی سویدە پێکهێنراوە و لە قۆناغی کۆتایی نێزیک بۆتەوە.ماڵپەڕی سەرقڵا بۆ زیاتر لە نێزیکەوە ئاگاداربوون لە ئەو بەرنامە و بەشداربووانی ڕیپۆرتاژێکی ئامادەکردووە و لە گەڵ چەند بەهرەمەند و سەرپەرشتیاری موزیکی ئەو بەرنامە و بەڕیوەبەر و داهێنەری بەرنامەکە.جێگەی باس کردنە کۆتا ڕۆژی بەرنامەکە لە 22ی دێسامبر لە ستۆکهؤڵم بە بەشداری چەند هونەرمەندێکی دیاری کوردستان وەک لیژنەی هەڵسەنگاندن بەشدار دەبن و یەک کەس ئەو ١٠ بەشداربووە هەڵدەبژێرن.هەروەها لەو ڕۆژەدا بە بەشداری چەند کاناڵێکی ئاسمانی و لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بۆ هەموو جیهان بەرنامەکە دەگوازرێتەوە بۆ هەموو کوردان.