پڕۆژەیەکی نوێی DEFEND KURDISTAN

fredscupen2
پڕۆژەی DEFEND KURDISTAN پڕۆژەیەکی خێرخوازی کوردیە و ماوەی چەند مانگێکە دەستی کردوە بە ئەم پڕۆژە خێرخوازیە و لە سەرەتای دروست بوونی تا ئێستا سەدان ژێر کراس (T-Shirt) ی لە هەموو جیهان فرۆشتوە و داهاتەکەی ڕۆیشتووە بۆ ئەو منداڵ و بنەماڵانەی پێویستیان بە هاوکاریە لە کوردستان.هەر لە درێژەی ئەو پڕۆژەدا وا بڕیارە لە ٢٣ی مانگی ١٢ لە شاری ڤێسترۆس لە وڵاتی سوید یاریەکی تۆپی پێ لە نێوان چەندین تیم ئەنجام بدرێت و هەموو داهاتی ئەو یاریە دەبەخشرێت بە منداڵان و بنەماڵانەی پێویستیان بە هاوکاریە.جێگەی باس کردنە لەو ڕۆژەدا دەیان کەسایەتی کوردی سویدی بەشدار دەبن و لە لایەن خۆیانەوە پشتگیری خۆیان بۆ ئەو پڕۆژەیە دەردەبڕن.
لێرەدا دەتوانن سەردانی Evenemangی پڕۆژەکە بکەن
EVENEMANG

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون