“وەرزی كەركەدەن”ی بەهمەن قوبادی لە ئەنستیتۆی فیلمی كۆپێن هاگن لە دانیمارك نمایشكرا

kargadan-copenhagen2
فیلمی سینەمایی “وەرزی كەركەدەن” لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد بەهمەن قوبادی لە سێیەمین خولی ڕۆژی فیلمی كوردی سینەماتێكی كۆپێن هاگن لە ئەنستیتۆی فیلمی كۆپێن هاگن لە وڵاتی دانیمارك نمایشكرا.
فیلمی سینەمایی “وەرزی كەركەدەن” Rhino Season دوایین بەرهەمی بڵندی سینەماكاری بەئەزموونی كورد بەهمەن قوبادی و بە ڕۆڵ بینینی ئەكتەری ناوداری سینەمای جیهان مۆنیكا بلووچی، كاتژمێر 15/7ی ئێوارێی ڕۆژی هەینی 21ی شوبات / فەبرایەری 2014 و هەروەها فیلمی سینەمایی “سەبارەت بە 111 كچ” About 111 Girls لە دەرهێنانی هاوبەشی سینەماكارانی كورد ناهید قوبادی و بیژەن زەمانپیرا كاتژمێر 30/9ی شەوی شەممە 21ی شوبات / فەبرایەری 2014 لە میانەی سێیەمین خولی ڕۆژی فیلمی كوردی سینەماتێكی كۆپێن هاگن لە هۆڵی سینەماتێكی ئەنستیتۆی فیلمی كۆپێن هاگن لە ناوەندی ئاستا نوار لە شاری كۆپێن هاگن لە وڵاتی دانیمارك نمایشكران.
سێیەمین خولی ڕۆژی فیلمی كوردی سینەماتێكی كۆپێن هاگن بە نمایشی كردنی فیلمی كوردی، كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی كوردی و میوانداری بە چێشتی كوردەواری لە ڕۆژانی 20 تا 23ی شوبات / فەبرایەری 2014 لە هۆڵی سینەماتێكی ئەنستیتۆی فیلمی كۆپێن هاگن لە ناوەندی ئاستا نوار لە شاری كۆپێن هاگن بەڕێوەچوو.
ڕێكخراوەی فیلمی دانیمارك DFI و ئاژانسی نەتەوەیی دانیمارك لە ژێر چاودێری وەزارەتی كەلتوور و بە پێی ئاسای فیلم لە ساڵی 1997 بۆ پەرەپێدان بە فیلم و سینەما و فەرهەنگ دامەزراوە و ئەركی گەشەپێدان و پەرەپێدانی فیلم و پشتیوانی و ئەرشیڤ كردنی فیلمەكان لە ئەرشیڤی نەتەوەیی ئەم وڵاتەی لە ئەستۆدایە.
“وەرزی كەركەدەن” كە لە لایەن كۆمپانیای “مژ فیلم” بڵاودەكرێتەوە تا ئێستا لە كۆمەڵێك فیستیڤاڵی گرینگ لە ئاستی جیهاندا نمایشكراوە و چەندین خەڵاتیشی بەدەستهێناوە لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا ڕۆژی 17ی تشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2013 لە میانەی هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لەندەن لە سینەماكانی “هاكنی پیكچێرهاوس” و “ویستبۆرن ستۆدیۆز” لە شاری لەندەن لە بەریتانیا نمایشكرا.
هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندەن و چوارەمین خولی پێشبڕكێی “یەڵماز گۆنەی بۆ كورتە فیلم” بە بەشداری كۆمەڵێك فیلمی سینەمایی، فیلمی دۆكیۆمێنتەری، ئەنیمەیشێن و كورتە فیلم بە ناوەرۆكی چیرۆكی و دۆكیۆمێنتەری لە سینەماكارانی كورد و بیانی لە رۆژانی 15 تا 24ی تشرینی دووەم / نۆڤەمبەری 2013 لە دوو سینەمای بەناوبانگی لەندەن “هاكنی پیكچێرهاوس” و “ویستبۆرن ستۆدیۆز” لە شاری لەندەنی پێتەختی وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون