وێنەگرێکی بۆکانی لەرکابەرییە جیهانییەکاندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا
وێنەگرێکی بۆکانی لەرکابەرییە جیهانییەکاندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا
لوقمان رەحیمی لە وێنەگریی کوداکی شاری بۆکان لە بەشی سروشتدا بەشداریی لە رکابەرییەکانی وڵاتی ئیسلۆنیدا کردبوو و توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
لەو رکابەرییەدا بەرهەمی وێنەگرانی زیاتر لە ٢٠ وڵات تیایدا بەشدار بوون و لە چوار بەشی سەفەر، ئیسپۆرت، ئازاد و سروشتدا بەڕێوە چوو.
لوقمان رەحیمی پێشتریش بە چەندین وێنەوە بەشداریی لەبەشی گشتیی فێستیڤاڵی “سفرەکانی بەربانگ”دا لەئێران کردبوو و بەرهەمەکانی توانیبووی لەنێوان ٧٠٠ وێنەی وێنەگرانی شارەکانی ئێران سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
شەشەمین خولی ئەو فێستیڤاڵە لەدوو بەشی گشتیی و تایبەتدا کە وێنەگرانی شارەکانی ئێران تیایدا بەشدار بوون، لە مانگی رەزبەری ئەمساڵدا بەڕێوە چوو.
لوقمان رەحیمی خاوەن وێنەگری “کۆداک”ی شاری بۆکانە و ماوەیەک لەمەوبەریش لەلایەن شارەوانی و شۆرای ئەو شارە پێش بە بەڕێوەچوونی پێشانگایەکی وێنەی ناودارانی کورد (نووسەر، رۆژنامەوان، وەرگێڕ، ئەدیب و شارەزایانی بواری فەرهەنگ و شاعیران) کە بەرهەمی ئەو هونەرمەندە کوردە بوون، گیرابوو.
نووسەر
جەماڵ پوورکەریم