هەڵکەوت زاهیر هاوسەرگیری لەگەڵ لۆکە دەکات؟
هونەرمەند لۆکە زیاتر لە هەموو هونەرمەندە کچەکانی دیکە لە کاری هونەری لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر بەردەوامە، ئایا ئەم دوو هونەرمەندە بیریان لە هاوسەرگیری کردووەتەوە؟هەڵکەوت زاهیر دەڵێت، چەندین کاری هونەری و پرۆژەی نوێمان لەگەڵ لۆکە هەیە بۆ ساڵی 2014، بەڵام بە نیازی هیچ پڕۆژەیەکی هاوسەرگیری نین.هەڵکەوت زاهیر لەبارەی دەنگۆی هاوسەرگیری لەگەڵ لۆکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “هیچ بەرنامەیەکی وەها لە ئارادا نییە و ئەو قسانەش هیچ بنەمایەکیان نییە.”زۆر هونەرمەندی كچ، لەوانە دەشنێ ، باخان ، لۆکە ،مۆنیکا ، هانی ، کریستاڵ و ناسلی لە رێگەی هەڵکەوت زاهیرەوە کاری هونەرییان ئەنجامداوە و ئەلبوومی گۆرانییان بەرهەمهێناوە، بەڵام زیاتر لەهەموویان ، لۆکە لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر بەردەوامیداوە بە کارە هونەرییەکانی.هەڵکەوت لەبارەی کارە هونەرییەکانی بۆ ساڵی 2014، گوتی:”ئەلبوومێکی هونەری بۆ هونەرمەند لۆکە ئامادەکراوە، کە لە ساڵی 2014 بڵاودەکرێتەوە.”هەروەها زیاتر گوتی:”یەک دوو گۆرانی بەرهەمی نوێم بۆ هەندێک لە هونەرمەندەکان ئامادەکردووە و دوو ئەلبوومیش لەم ماوەیەدا بەدەنگی سریل و دانا غەنی بڵاودەکرێتەوە.”هەڵکەوت زاهیر، هونەرمەند و ئاوازدانەری کورد، لەم چەند ساڵەی دوایی توانیویەتی نوێگەری لە هونەری کوردی بکات و پردێکی پەیوەندی لە نێوان هونەرمەندانی کورد و عەرەب دروستبکات، وێرای دانانی ئاواز بۆ چەندین گۆرانیبێژی عەرەب، کە بە کوردی گۆرانییان گوتووە.
رووداو- هەولێر