هێلی لۆڤ دەگاتە مۆندیال

heli2heli3
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گۆرانی هێلی لۆڤ دەچێتە نێو ئەلبوومی مۆندیال، لەگەڵ ئەوەشدا لە نێو 50 گۆرانیبێژی جیهان پلەی 41 ەمینی ئەو ئەلبوومە وەردەگرێت.کچە گۆرانیبێژی کورد هێلی لۆڤ بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “هەر چوار ساڵ جارێك کە مۆندیال بەڕێوەدەچێت ئەلبوومێکی گۆرانی لە باشترین هونەرمەندانی جیهان بڵاودەکرێتەوە، بۆ مۆندیالی ئەمساڵیش گۆرانییەكی من بۆ ئەو ئەلبومە هەڵبژێردراوە”.بۆ مۆندیالی ئەمساڵ كە لە وڵاتی بەرازیل بەڕێوەدەچێت، ئەلبوومێک بەناوی (Fifa World Cup Album Barazil 2014) كە لە گۆرانی پەنجا هونەرمەند پێکهاتووە، ئامادەكراوە، گۆرانی (Risk It All) ی کچە گۆرانیبێژی کورد هێلی لۆڤیش لە ریزی 41 تراکی ئەلبوومەكە دانراوە.هێلی لۆڤ دەڵێت “ئەمە بە دەستکەوتێکی باش ومەزن دەبینم بۆ هونەری کوردی و گەلی کورد”.بۆ یەکەمینجارە لە مێژووی هونەری کوردی گۆرانی هونەرمەندێکی کورد بخرێتە نێو ئەلبوومی گۆرانی فیفا، کە شان بەشانی باشترین گۆرانیبێژانی دونیا وەک (Pitbull, Akon) هونەرمەندانی ئەمریکاو ئەمریکای لاتینی و ئەستێرەکانی بەناوبانگی جیهانی لێبدرێت. وەك هێڵی خۆی دەڵێت “ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە گۆرانییەکە گرنگی خۆی هەیە لە نێو گۆرانیبێژانی جیهان”.

رووداو- هەولێر

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون