هونەری کۆپی یان هونەری لایک دەست کەوتن؟

hunerikopi2
سڵاو ڕێز بۆ هەموو هونەر و هونەر دۆستانی کورد.من وەک هونەر دۆستێک و خەم خۆری هونەری کورد لە چەند ڕۆژی پێشوو لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لاپەڕەیەک (پەیجێک) لەژێر ناوی هونەری کۆپی دروست کراوە و دوای سەردانی کردنی ئەو لاپەڕەیە و بینینی چەند بابەتێکی بۆم دەرکەوت کەوا ئەو کەسەی یان کەسانەی ئەم لاپەڕەیە بەڕێوەدەبەن بۆ بەدەست هێنانی لایک و ناوزڕاندنی هونەرمەندان و گۆرانیبیژان کورد هەموو کارێک دەکەن.وەک لە ناوی لاپەڕەکەیانەوە دیارە ئەمان دەیانەوێت کە هەموو ئەو گۆرانی و بەرهە کوردیانەی لە لایەن هونەرمەندان و گۆرانیبێژانەوە بڵاو کراوەتەوە دزراوە و دواتر کورد کردویەتی بە مافی خۆی. بەڵام من بە ئەوان دەڵێم زۆر زۆر هەڵەن و دیارە ئێوە مێژووی خۆتان نازانن یان خۆتان لێ بەدوور دەگرن و لە نەزانی خۆتان دەتانەوێت بێژن کە میللەتی کورد هیچی نیە و هەموو شتێک کۆپی دەکات و دواجار خۆی دەکات بە خاوەنی.جا با پێتان بیژم ئێمەی کورد یەکێکین لە کۆنترین و پڕ بەهرەمەندترن میللەتین لەو ناوچەیەیی کە ئیستا پێی یەژین ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.بەداخەوە بە هۆی کەم دەسەڵاتی ئێمە و زاڵمی دوژمنەکانمانەوە میللەتی ئیمەی کورد بە هەموو شێوەیەک چەوساوەتەوە و ئەوەی هەیبووە هەر لە هونەر،کولتوور و هەتا دوای لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە دەستی بەسەرا گیراوە و دواتر خۆیان کردوە بە خاوەنی.جا لێرەدا پێتان ئێژم ئەوەی ئیوە بە ناوی خزمەت بە هونەری کوردی دەکەین و وەک خۆتان ئاماژەتان پێ کردوە هیچ ڕاست نیە و دڵنیاتان دەکەمەوە و دەیان و سەدان بەڵگە هەیە ئەو زۆربەی گۆرانی و هۆنراوانەی لە لایەن عەرەب و بەتایبەتی فارس و تورک بە ناوی خۆیان بڵاوی دەکەنەوە و خۆیان کردوە بە خاوەنی هەرە زۆری ئەو بەرهەمانە کوردین و لە ڕابردوودا لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە دزراوە.بۆیە دەبێت ئیمەی کورد زۆر زۆر بە وردی و ئازایانە هەموو ئەو بەرهەمانەی خۆمان دەست بکەوێتەوە و جاریکی دیکە خزمەتی هونەری خۆمانی پێ بکەین.لە کۆتاییدا دووپاتی دەکەمەوە ئەوەی ئێوە دەیکەن و خۆتانی پێ هەڵدەکێشن و بۆ کۆکردنەوەی چەند لایک و پەیامیک هیچتان دەست ناکەویت و سەرشۆڕیتان بۆ دەمێنیتەوە ئەوەش دەچێتە قاڵبی جاشایەتیەوە.
نووسەر:خەمکۆرێکی هونەری کوردی!

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون