هونەرمەند چۆپی هاوکاری کوردستانی ڕۆژئاوا دەکات

chopy02
لە 19-7-2014 لە بەلجیکا یادی دووساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێتەوە،چەندیین هونەرمەندی ناوداری کورد بەشداری تێدا دەکەن، هونەرمەندان چۆپی و خەلیل خەمگین و حەسەن شەریف و ژاڵە لەو بۆنەیەدا بەشدار دەبن،کە ستێرك تیڤی بە شێوەیەکی زیندی بڵاوی دەکاتەوە.لەو بارەیەوە هونەرمەند چۆپی وتی:بەشانازییەوە بەشداری دەکەم لەو یادە پیرۆزە و سالی پاریش لە هەمان ڕۆژدا بەشداریم کرد،من بە دڵ و بە گیان لە گەڵ خەبات و بەرخودانی گەلی کوردم، من هیچ جیاوازییەك نابینم لە نێوان قامیشلۆ و کەرکووك و مەهاباد و ئامەددا،سنورەکانی نێوانمان بە دەستکرد دەزانم،لەم ساڵانەی دواییدا ئەو سنورانە کاڵبونەتەوە و دڵنیام لەوەی کە ڕۆژێك دێت بەیەکجارەکی ئەو سنورە دەستکردانە لە سەر نەخشەی پاکی کوردستان دەسڕینەوە.هەروەها هونەرمەند چۆپی وتی دەبێت زیاتر یەکێتی و یەکڕیزی نەتەویی بپارێزین و سەنگەرەکانی کەرکووك و کۆبانی یەك سەنگەرە و هەردوکیان هەر پارێزگارییە لە خاکی پیرۆزی کوردستان،سڵاو لە پێشمەرگە سڵاو لە خۆڕاگرانی کۆبانی و هەموو کوردستان.

Share Button

بۆچوون نووسین

بۆچوون